ئه‌یلوول 23, 2019 16:19 Asia/Tehran
  • موسەوی: ئەمریکا لە میوانداری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کەڵکی ناڕەوا وەردەگرێت

وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە بەرتەسکیەکانی دەرکردنی ڤێزا لەلایەن ئەمریکا بۆ شاندی دیپلۆماتیکی ئێران لە مەڕ بەشداری لە کۆبوونەوەی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: ئەمریکا لە میوانداری ڕێکخراوی نەتەوەکان کەڵکی ناڕەوا وەردەگرێت.

" سەیید عەباس موسەوی" ڕۆژی دوشەممە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەری سەدا وسیما وتی : بە پێی گریبەستی بنکە لەگەڵ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمریکیەکان ئەرکمەندن بە هاسانکاری هاتنی شاندە بیانیەکان لە بۆنە جۆربەجۆرەکان بۆ ڕێکخراوی نەتەوەکانن ، بەڵام ئەمریکیەکان پرس ومەسەلەی سیاسی دوولایەنە وکەم بایخی سیاسی لەم مژارە وەردەدەن کە کردەوەیەکی نایاسایی وبەپێچەوانەی هاوسەنگیە مافەوانیەکان ویاساوڕێسای نێودەوڵەتیە.موسەوی وتی: دەرکردنی ڤێزا بۆ بەشداری کردنی شاندی ئێرانی لە کۆبوونەوەی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەچاو ساڵانی پێشوو دابەزینی بەرچاوی هەبووە وتەنیا بۆ یەک لە سێ ئەندامەکان ڤێزا دەرکراوە. وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران لەمەڕ مەبەستی ئەمریکا لەم کردەیە رایگەیاند : مەبەستیان ئەمە بوو کە نەهێڵن شاندی ئێران بڕوات بۆ ئەم سەفەرە بەڵام بە سەرنج دان بەمەکە لە باری یاسایی ناتوانن کارێک بکەن، هەوڵیان دا بەشداری کەسانی کاریگەر لە سەفەرکە ، بەرتەسک بکەن.  موسەوی وتی: شاندی ئێرانی بە پێی فەرمانبەریەتی خۆی وکەڵک وەرگرتن لەم دەرفەتە بڕیاری گرت لە کۆبوونەوەی ڕێکخراوی نەتەوەکان ئامادە بێت. " محەممەد جەوادی زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بڕیار بوو دوشەممە ١٦ی سێپتەمبەر سەفەر بکات بۆ نیۆیۆرک بەڵام دەوڵەتی ئەمریکا لە کردەوەیەکی دوژمنکارانە ، ڤێزای شاندی ئێرانی بۆ سەفەر کردن بۆ نیویورکی زۆر درەنگ دەرکرد. دەوڵەتی ئەمریکا پیشتریش ژوئیەی ڕابردوو لە ڕەوتی سەفەری وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بۆ نیویورک لەمەڕ بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی پایەبەرزانەی ئەنجومەنی ئابووری - کۆمەڵایەتی  ڕێکخراوی نەتەوەکان، بەرتەسکی توندی لەدژی ناوبراو داسەپاند .

سەرپەیڤ