ئه‌یلوول 23, 2019 16:43 Asia/Tehran
  • ستراتژیای ئێران لەهەمبەر ئەمریکادا وەڵامدەر بووە

کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە سەرۆک کۆماری ئەمریکای سەلماندووە کە بەنیاز نییە هیچکام لە داواکارییەکانی واشنگتۆن قەبووڵ بکا.

گۆڤاری ئەمریکیی نەشناڵ ئینترسێت، لە ڕاپۆرێکدا ستراتژی ئێران بۆ بەرەوڕووبوونەوەی ئەمریکای بەکارامە زانی ونووسی : کۆشکی سپی لەبارەی ئێرانەوە بەهەڵە چووبوو و بایکۆتەکانی ئەمریکا بێ ئاکام ما.

لەو ڕاپۆرەدا هاتووە؛ بەرنامەو پلانە ئابوریەکانی بانکی ناوەندیی ئێران سەرکەوتووانە بەئاکام گەیشتووە.

دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ، لە نوێترین کردەی دوژمنکارانەو دژە ئێرانیی خۆیدا، بانکی ناوەندیی ئێرانی بایکۆت کرد.

وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکاش لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بانکی ناوەندیی ئێران، سندوقی گەشەی نیشتمانیی ئێران، و کۆمپانیای ئێعتمادی تیجارەتی پارسی بایکۆت کردووە.

دۆناڵد ترامپ مانگی مای٢٠١٨ لە کردەیەکی نایاسایی بە کشاندنەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران، بایکۆت و ئابلۆقەی سەر کۆماری ئیسلامیی گەڕاندەوە.

زۆرێ لە کارناسان و تەنانەت بەرپرسانی پێشوو و ئێستای ئەمریکی، بەرلەوە لەمەڕ توانای باڵای بەرگریی ئێران و لاوازیی سەربازیی ئەمریکا لەهەمبەریدا، وشدارییان بەترامپ دابوو.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا، کە ئەو رۆژانە لەگەڵ گشت بەرپرسانی ئەمریکی خەریکی تۆمەت و بوختان هەڵبەستن بۆ ئێرانە لەمەڕ هێرش بۆسەر دامەزراوە نەوتییەکانی بەشگەی سەعودیی ئارامکۆ، چوارشەممەی ڕابردوو بەڵێنی دابوو سزای قورستر بەسەر ئێراندا بسەپێنێ.

سەرپەیڤ