تشرینی یه‌که‌م 01, 2019 19:30 Asia/Tehran
  • کارڤەدانی ئەرێنی قەتەر لەحەنای

گوتە بیژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لەبارەی گەڵاڵەی پێشنیاریی سەرۆک کۆماری ئێران ناسراو بە "گەڵاڵەی ئاشتی هۆرمۆز" گوتی: بۆچوونی قەتەر ئەمەیە کە ئێران هۆگری بە بەشدارییکردن لە وتووێژێکی مانادار هەیە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس،"لولوە ئەلخاتێر" گوتە بیژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لە وتوویژ لەگەڵ "ئەلمانیتۆر" گوتی: نەک تەنیا بۆ قەتەر بەڵکوو بۆ وڵاتانی دیکەی ناوچەکە کە خوازیاریی تێکهەڵچوونی سەربازی نین ،ئامادەیی بۆ کەمکردنەوەی ئالۆزییەکانیی ناوچە لە ئارادایە.

"حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران حەوتەی ڕابردوو لە گوتاردانیی لە حەفتا و جوارەمین دانیشتنی کۆگەی گشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە نیۆیۆرک گەڵاڵەی ئاشتی ناوچەیی بە سەردێری گەڵاڵەی "هیوا" ئاراستە کرد.

سەرپەیڤ