تشرینی یه‌که‌م 13, 2019 16:02 Asia/Tehran
  • پێشوازی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەرۆک وەزیرانی پاکستان

"حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ(یەکشەممە) لە کۆمای مێژوویی-فەرهەنگی سەعدئابادی تاران لە "عۆمران خان" سەرۆک وەزیرانی پاکستان پێشوازی کرد.

 سەرۆک وەزیرانی پاکستان کەلە سەرووی وەڤدێکی پایەبەرزی سیاسی گەییشتە تاران، دوای پێشوازی و ناساندنیی وەڤدی پایەبەرزی هاوڕێ، چوو بۆ شوێنی وتوویژەکانی دوو لایانە.

ڕۆحانی و عۆمران خان لەم وتووێژانە، لە بارەی گرنگترین مەسەلەکانی دوو لایانە و دوایین گۆڕانکارییەکانیی ناوچەیی و نێو دەوڵەتی  و پرسەکانی بەر هۆگریان وتووێژ دەکەن.

دوای ئەم وتووێژانە،سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و سەرۆک وەزیرانی پاکستان بریارە بە ئامادەبوون لە کۆری هەواڵنێران وڵامیی پرسیارەکانیی ئەوان بدەنەوە. 

سەرپەیڤ