تشرینی یه‌که‌م 13, 2019 16:06 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری ئێران: تاران و ئیسلام ئاباد جەختیان کردووە لە سەر چارەسەری پرس  ومەسەلەی ناوچەیی لە ڕێگای وتووێژەوە

 سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران گوتی: تاران و ئیسلام ئاباد بڕوایان وایە مەسەلەکانی ناوچە دەبێ لە ڕێگای وتووێژ لەنێوان وڵاتان چارەسەربکردرێت

بە گوێرەی ڕاپۆرتی  رۆژی یەکشەممەی ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆماری حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە پرێس کۆنفرانسی هاوبەش لەگەڵ عۆمران خان، سەرۆک وەزیرانی پاکستان لە تاران گوتیشی: لەم کۆبوونەوەیە دوو لایەن لە سەر گرنگایەتی ناوچەی هەستیاری کەنداوی فارس جەختیان کرد و کلیلی چارەسەری مەسەلەکانی ناوچەکەیان کۆتایی شەڕی یەمەن و ئاگر بڕی خێرا زانیوە.

 ڕۆحانی ئاماژەی کردە بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی خەڵکی ئێران و گوتی دوو لایەن لەم دانیشتنە بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی گەلی ئێران یان بە ترۆریسمی ئابووری زانیوە و ڕایانگەیاندووە بۆ چارەسەرکردنیی ئەم مەسەلە ئەمریکا دەبێ بگەڕێتەوە سەر بەرجام و بایکۆتەکان هەڵوەشێنێتەوە. 

عۆمران خان،سەرۆک وەزیرانی پاکستان یش لەم پریش کۆنفرانسە هۆی سەفەرەکەی بۆ تارانی پێشگرتن لە تێکهەڵچوون و ئالۆزی تازە لە ناوچە ڕاگەیاندووە و گوتی: پاکستان لە ماوەی ١٥ ساڵی ڕابردوو لە تێکهەڵچوونەکان ڕەنجی بردووە و ٧٠ هەزار کوژراوی لە شەڕ دژی ترۆریسم بووە.

سەرۆک وەزیرانی پاکستان هەروەها لە پشتگرییەکانی دەوڵەتی ئێران لە خەڵکی کشمیر ڕێزی گرت. سەرۆک وەزیرانی پاکستان ئەمڕۆ یەکشەممە بۆ دیدار و ڕاوێژ لەگەڵ کاربەدەستانی پایەبەرزی ئێران  گەییشتە تاران.

"عۆمران خان" بڕیارە لەم سەفەرە یەک رۆژەیە لەگەڵ رێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی دیدار بکات. "عۆمران خان" سەرۆک وەزیرانی پاکستان مانگی ئاپریلیش سەردانی ئێرانی کرد بوو.

سەرپەیڤ