تشرینی یه‌که‌م 15, 2019 12:07 Asia/Tehran
  • لاریجانی: دەوڵەتی ئەمریکا بە ملھوڕی یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان پێشێل دەکات

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وتی: کاربەدەستانی ئەمریکی لە سەردەمی جۆربەجۆردا، ھەنگاویان بۆ تێکدانی مافە نێونەتەوەییەکان ھەڵگرتووەو میکانیزمەکانی ھاوپەیوەند بە مافی نێونەتەوەیییان لاواز کردووەو ھێندێک جاریش خۆیانیان لە قەرەی قەبووڵ کردنی نەداوە.

«عەلی لاریجانی» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ڕۆژی دووشەممە لە چل و یەکەمین کۆبوونەوەی یەکێتیی نێوان پەرلەمانەکانی جیھان لە بەلگراد، بە دەربڕینی ئەمەی کە میکانیزمی مافی نێونەتەوەیی،  بنەمای چەند لایەنەخوازی و مافی مرۆڤ لەگەڵ گرفتێکی دەگمەن دا بەرەوڕوو بووەتەوە، وتیشی: کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی بەرجام و ڕێککەوتنی کەش و ھەوای پاریس، تێکدانی ڕێککەوتنی کۆنترۆڵی چەکەمەنی لەگەڵ ڕووسیا، ھەڵوەشاندنەوەی پەیمانی بازرگانی لەگەڵ چین و ئەورووپا، د ەربڕی پابەند نەبوونی ئەم وڵاتە بە یاساودێساو ئەستۆگرییە نێونەتەوەییەکانە.

لاریجانی تیشکی خستە سەر کەڵک وەرگرتنی ھێندێک لە دەوڵەتەکان لە گۆپاڵی بایکۆتی ئابووری و وتیشی: بەکارھێنانی بایکۆتی یەک لایەنە،نایاسایی یان ھەمان تیرۆریزمی ئابووری وەک ئامێرێک لە ئاراستەی بەرەوپێش بردنی ئامانجەکانی سیاسەتی دەرەوەیی ناڕەوای کۆمەڵێک لە وڵاتان بەکار دەھێندرێت و بە سەرنجدانی ئەوەی کە یاسایەکی سزای نێونەتەوەیی ڕێک و پێک بە سەر ئەم بابەتەدا چاودێریی ناکات، زەبرێکی قورس لە مافی مرۆڤەکان دەوەشێنێت.

«عەلی لاریجانی» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ھەتا ئێستا ھیچکام لە دامەزراوە مافەوانییە نێونەتەوەییەکان، ھەنگاوێکی کاراوکاریگەریان بۆ بەرنگار بوونەوەو ڕاگرتنی تیرۆریزمی ئابووری ھەڵنەگرتووە، وتیشی: داھاتووی میکانیزمی مافەوانیی نێونەتەوەیی و ھەروەھا ڕێکمەندیی جیھانی، بەسراوەتەوە بە بەڵێن و ھەست بە بەرپرسایەتی کردنی تاک بە تاکی دەوڵەتەکان و پەرلەمانەکانیان و ھەوڵی بە کۆمەڵی ھەموو لایەک.

«عەلی لاریجانی» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە کردەوە نایاساییەکانی ئەمریکا لەمەڕ پێکھێنانی تاقمە تیرۆریستییەکان بۆ ئامانجی سیاسیی خۆی وتیشی: گەلی ئێران بە پێی داخوازیی دەوڵەتەکانی عێراق و سووریا بە ھانایانەوە چوون و ئەو تیرۆریستانەیان سەرکوت کرد، بەڵام لێرەدا پرسیار ئەوەیە کە ئایا نابێ ھۆکاری سەرەکیی بەدی ھاتنی ئەو گروپە تیرۆریستیانە سزا بدرێت؟