تشرینی دووه‌م 15, 2019 15:12 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: ڕیگەچارەی ڕزگاری موسوڵمانان ، پەیڕەوی کردن لە پێغەمبەری مەزنی ئیسلامە

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ، ڕێگەچارەی ڕزگاری موسوڵمانان لە بەرانبەر دەسدرێژی ئەمریکا ، ڕژێمی زایۆنیستی و کۆنەپەرەستیی ناوچە و هەوڵ وتەقالایان بۆ بەدی هێنانی دووبەرەکی نانەوەیان پەیڕەوی کردن لە حەزرەتی محەممەدی مستەفا پێغەمبەری مەزنی ئیسلام زانی.

"حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ هەینی لە دیدار وچاوپێکەوتنی بەرپرسانی ئێران ، میوانانی کۆنفرانسی یەکیەتی ئیسلامی ، باڵوێزانی وڵاتانی ئیسلامی وکۆمەڵێک لە چین وتوێژە جۆربەجۆرەکانی خەڵک لەگەڵ ئایەتۆڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، هیواداری دەربڕی: جیهانی ئیسلام ، یەکگرتوو، برادەر ولە تەنیشت یەکتریش بتوانن لە بەرانبەر زۆربەی زۆڵم ودەسدرێژکاریەکان بە سەرکەوتنی گەورە بگەن. ڕۆحانی بە ئاماژەدان بە نفوزی کۆماری ئیسلامی لە ناوچە وتی: نفوزی ئێران لە ناوچە بەهۆی هێز وتوانای سەربازی وزانستیی وپلە وپیگەی ستراژیکی جوگرافیایی نیە ، بەڵکۆ ئەم نفوزە ، لەبەر بانگهێشتی ئینقلابی ئیسلامی ونفوزی شۆڕشە کە دڵەکانی کێشاوە بەرەو لای خۆی. سەرۆک کۆماری ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە هێزە ئێرانیەکان لە عێراق وسووریا وەکوو موستەشارئامادەبوون وگیانی خۆیانیان لە بەرنگاربوونەوەی تیرۆریسم لە تەنیشت نەتەوەکانی ناوچە بەخت کرد وتی: هێزە ئێرانیەکان لە عێراق ، سووریا ولوبنان و هەرکوێ حوزوریان هەبووبێت، ئازادی مرۆڤ پیودانگی ئەوانە وموسوڵمان ، مەسیحی ، جوولەکە، تورک ، عەرەب ویا کورد بۆ ئەوان یەکسانە . لە کۆتایی ئەم دیدار وچاوپێکەوتنە دا کۆڕێک لە میوانانی کۆنفرانسی یەکیەتی ئیسلامی لە نێزیک لەگەڵ ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دیدار ووتووێژیان کرد. سی وسێهەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی یەکیەتی ئیسلامی بە درۆشمی " یەکیەتی ئۆمەتی ئیسلامی لە بەرەڤانی لە  مزگەوتی ئەقسا" ڕۆژی پێنجشەممە بە ئامادەبوونی ٤٠٠ کەس لە کەسایەتیەکانی سیاسی، بیرمەندان وزانکوییەکان لە ٩٠ وڵاتی جیهان لە تاران دەستێبەکار کرد وهەتا شەممەیش درێژەی دەبێت .

سەرپەیڤ