تشرینی دووه‌م 19, 2019 16:44 Asia/Tehran
  • رەخنەی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کردەی ئاژاوەگێڕان لە ئێراندا

وتەبێژی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەبارەی ئاژاوەنانەوەی ئاژاوەچیان لە ئێران وتی: "ئازادیی ڕێپێوان نابێ زیان لەمافی کەسانی دیکە بدات."

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "ستێفان دوژاریک" وتەبێژی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان رۆژی دووشەممە بەکاتی خۆجێی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی: "ئەنتۆنیۆ گۆترێش" سکرتێری گشتیی ئەو ڕێکخراوە بەپەرۆشەوە، بارودۆخی پێشهاتوو لە ئێران بەتایبەت پێکدادانی نێوان ناڕازیان و هێزە ئاسایشیەکان کە لەکۆتایی رۆژانی حەوتەدا شایەتی بووین، پێوشوێن دەگرێ.

دوژاریک پێی داگرت؛ گۆترێش لەوەی کە ژمارێک لە خەڵک گیانیان لەدەست داوە، زۆر ناڕاحەتە.

وتەبێژی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان وتی: ئەنتۆنیۆ گۆترێش داوای لەهەموو لایەنەکان کرد خۆببوێرن لە کردەی توندوتیژانەو بابەتی گرینگتر ئەوەی کە شوێنە شارییەکان بپارێزن.

سەرپەیڤ