تشرینی دووه‌م 26, 2019 17:29 Asia/Tehran
  • جەختی ئێران و ڕووسیا لە سەر پابەند بوونی وڵاتان بە کۆنوانسیۆنی چەکی کیمیایی

یاریدەری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەشی مافەوانی و کاروباری نێونەتەوەیی و یاریدەری وەزیری پیشەسازیی ڕووسیا لە سەر پێبەند بوونی تەواوی وڵاتان بە کۆنوانسیۆنی چەکی کیمیایی جەختیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی فەرمانگەی گشتیی دیپلۆماسیی میدیایی و کاروباری وەتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی، لە دیداری ڕۆژی سێ شەممەی «غوڵامحسەین دیھقانی» یاریدەری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ  بەشی مافەوانی و کاروباری نێونەتەوەیی و «ئۆلێگ ڕزیانسۆف_Oleg Ryazantsev»  یاریدەری وەزیری پیشەسازیی ڕووسیا کە لە پەراوێزی بیست و چوارەمین دانیشتنی کۆنفرانسی ساڵانەی ئەندامانی کۆنوانسیۆنی چەکی کیمیایی لە لاھەی ھۆڵندا ئەنجامی گرت، ھەردووک لا ڕێگاکانی پەرە پێ دانی ھاوکاریی تاران و مۆسکۆ لە ڕێکخراوەی قەدەغەی چەکە کیمیاییەکانیان لێک دایەوە.

ڕەچاو کردنی نەریتی ھاودەنگی لە بڕیاردانی کۆنوانسیۆنی چەکی کیمیایی و ھەروەھا پابەند بوونی تەواوی وڵاتان بە دەقی کۆنوانسیۆنەکە لەو بابەتانە بوون کە «غوڵامحسەین دیھقانی» یاریدەری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ  بەشی مافەوانی و کاروباری نێونەتەوەیی و «ئۆلێگ ڕزیانسۆف_Oleg Ryazantsev»  یاریدەری وەزیری پیشەسازیی ڕووسیا جەختیان لە سەر کرد.

بیست و چوارەمین دانیشتنی کۆنفرانسی ساڵانەی ئەندامانی کۆنوانسیۆنی چەکی کیمیایی ڕۆژی دووشەممە لە لاھەی ھۆڵندا دەستی بەکار کردو ھەتا ڕۆژی ھەینیش بەردەوام دەبێت.

کۆنفرانسی ئەندامانی کۆنوانسیۆنی چەکی کیمیایی ، گرینگترین دامەزراوەی سیاسەت دانەری ڕێکخراوەی قەدەغەی چەکی کیمیاییە کە لە دانیشتنێکی ساڵانەدا، ١٩٣ ئەندامەکەی دوایین ئاڵوگۆڕو سیاسەتەکانی نێونەتەوەیی لە بارەی بەرپەرچ دانەوەی بەکارھێنرانی چەکی کیمیایی دەخەنە بەر باس و لێکدانەوە.

 

سەرپەیڤ