کانونی دوھەم 11, 2020 10:03 Asia/Tehran
  • روحانی : هەڵەی مرۆیی بە هۆی هەڕەشەکانی ئەمریکا ، هۆکاری بەردانەوەی فڕۆکەکە بوو

سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران ، هەڵەی مرۆیی بە هۆی بەدیهاتنی دۆخی هەڕەشە و تۆقانی رژێمی دەسدرێژکاری ئەمریکا لە دژی گەلی ئێرانی بە هۆکاری بەردانەوەی فڕۆکەی ئۆکراینی راگەیاند .

حەسەن روحانی ئەمڕۆ شەممە لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژە بە ئاگادرینامەی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بارەی  داکەوتنی فڕۆکەی ئۆکراینی ، وێڕای دەبڕینی داخ و مخابن لەم رووداوە و هاوخەمی گەلان و حکومەتەکان و بنەماڵەی قوربانیان جەختی کردەوە : بەدوای دۆخی هەڕەشە و توقاندنی رژێمی دەسدرێژکاری ئەمریکا لەدژی گەلی ئێران ، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە مەبەستی بەرگریی لە بەرامبەر پەلاماری ئەگەری ئەمریکا ، لە ئامادەباشی تەواو دابوون کە بە داخەوە هەڵەی مرۆیی ، کارەساتێکی لێکەوتەوە و دەیان مرۆڤی بێتاوان بوونە قوربانی .

 سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کردەوە : لێۆڵینەوەی تۆکمە بۆ ناسینی هەموو هوکارەکانی ئەم رووداوە درێژەی دەبێ و سەبەبکارانی ئەم هەڵەیە کە لێخۆشبوون هەڵناگرێ ، بەدواداچوونی یاساییان بۆ دەکرێ و ئەنجامەکەی بە ئاگاداری گەلی ئێران و بنەماڵەی قوربانیان دەگات .

 محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێرانیش رۆژی شەممە لە سەر تویتەرەکەی نیوسی : هەڵەی مرۆیی لە کاتی قەیران کە بە هۆی سەرکێشیەکانی ئەمریکا بەدیهاتبوو ، بووە هۆی روودانی ئەم کارەساتە .

ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران ئەمڕۆ شەممە لە ئاگاداریەکدا رایگەیاند : بە دوای گەف و هەڕەشەکانی سەرۆک کۆمار و فەرماندەرانی لەشکەریی ئەمریکا لەمەڕ لێدانی هەندێ ئامانج لە خاکی ئێران و بە لەبەرچاوگرتنی بەرزبوونەوەی بێوێنەی جمجۆڵە ئاسمانیەکان لە ناوچەکەدا ، هێزە چەکدارەکانی  کۆماری ئیسلامیی ئێران بە مەبەستی وڵامدانەوە بە هەڕەشەی ئەگەریی ، کەوتنە باڵاترین ئاستی ئامادەیی .

 ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدرەکانی ئێران جەختی کردەوە : لە بارودۆخێکی ئاوا هەستیار و قەیراناویدا ، گەشتی ژمارە 752 ی ئۆکراین لە فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی هسەتاوە و لە کاتی وەرسووڕان ، تەواو لە باری نزیک بوونەوە لە ناوەندێکی هەستیاری سەربازیی سپای پاسداران و لە بەرزایی کەم و بەشێوەی ئامانجێکی دژبەر دەردەکەوێ کە لەو دۆخەدا  بە روودانی هەڵەی مرۆیی و بە نائەنقەست ، فڕۆکەکە دەکەوێتە بەر پالامار .

 

سەرپەیڤ