کانونی دوھەم 11, 2020 16:36 Asia/Tehran
  • دیموکراتەکان ئیدیعاو بانگەشەی دژە ئێرانیی ترامپیان بردەژێر پرسیار

سێناتۆرە دیموکراتەکانی ئەمریکا ڕایانگەیاند، ئیدیعاکانی سەرۆک کۆمار لەدژ ئێران سەبارەت بە هێرش بۆسەر باڵوێزخانەکانی ئەو وڵاتە لە کۆڕی گوێ هەڵخستنی کۆنگرەدا، نەهاتووەتە ئاراوە.

بەپێی راپۆری ماڵپەڕی هیل؛ سێناتۆر "تیم کەین" لەبارەی ئیدیعا نوێکانی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەدژ ئێران لە کۆڕی نهێنی بەرپرسانی حکومەتی لەگەڵ کۆنگرەدا وتی: ئەوە هەواڵێکی تازەیەو لەکۆڕی گوێ هەڵخستندا کەس ئەو بابەتەی باس نەکرد.

سێناتۆر "کریستۆفەر کۆنز" یش وتی: بەرپرسانی حکومەتی هیچ سەنەدێکیان نەخستەڕوو لەبارەی پلانداڕشتنی ئێران بۆ هێرش کردنەسەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا.

سێناتۆر "ئێد مارکی" یش ئیدیعای بەرپرسانی ئەمریکی لەبارەی هەڕەشەی سەر باڵوێزخانەکانی ئەمریکای بەدرۆ خستەوە.

ترامپ بۆ بەلاڕێدابردنی بیروڕای گشتی و پاسای هەوڵی ترۆریستیی ئەو وڵاتە دژ بە سەردار قاسم سولەیمانی فەرماندەری سپای قودس، جارێکی دیکە ئیدیعای هەوڵی سەردار سولەیمانی بۆ هێرش کردنەسەر ناوەندە دیپلۆماتیکیەکانی ئەمریکای هێنایەئاراوەو وتی: ئێران جگە لە باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، بەنیازبوو هێرش بکاتە سەرچەند باڵوێزخانەی دیکەی ئەمریکا لەناوچەدا.

سەرپەیڤ