کانونی دوھەم 18, 2020 07:52 Asia/Tehran
  • زەریف : تراژدیای کەوتنەخواری فڕۆکە ئۆکراینیەکە نابێ بە سیاسی بکرێ

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی رابردوو جەختی کردەوە لەسەر پێویستیی پێشگرتن بە سیاسی کردنی تراژدیای کەوتنە خواری فڕۆکە ئۆکراینیەکە .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، محەمەد جەواد زەریف لە سەر توویتەر بە ئاماژە بە چاوپێکەوتنی لە گەڵ فرانسوا فیلیپ شامپین وەزیری دەرەوەی کەنەدا لە مەسقەت پێتەختی عومان وتیشی دوو لایەن لەم دیدارەدا لە بارەی هاریکاریی کونسولی ، تەکنیکی و مافەوانی نێوان گەلانی زیانپێگەیشتوو لە تراژدیای کەوتنەخواری گەشتی ژمارە PS752 وتوێژیان کرد .

 زەریف بە ئاماژە بەوەی کە ئێران و کەنەدا لەم دیدارەدا لەسەر بەردەوامکردنی گۆڕینەوەی زانیاریی نێوان شارەزایانی هاوپێوەند  رێککەوتن ، جەختی کردەوە ، دەبێ لە سیاسی کردنی ئەم تراژدیایە پێشگری بکرێ و  هەموو لا لەسەر بنەماڵەی قوربانیان چڕ ببنەوە .

 عەباس موسەوی وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێرانیش رۆژی هەینی لە هەموو لایەنەکانی ویست بابەتی مرۆیی بە تایبەت رووداوی دڵهەژێنی کەوتنەخواری فڕۆکە ئۆکراینیەکە نەکەن بە بیانووی چاوچنۆکیی و ژێستی سیاسی .