ئادار 24, 2020 17:10 Asia/Tehran
  • شەمخانی: سیاسەتڤانانی ئەمریکی کۆرۆنا بە ھەلێک دەزانن بۆ بەردەوامی دان بە دوژمنایەتی

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران پێی داگرت: تەنیا سیاسەتڤانانی ئەمریکین کە کۆرۆنا بە ھەلێک دەزانن بۆ بەردەوامی دان بە دوژمنایەتی.

«عەلی شەمخانی» سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە توییتێکدا وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە تەنیا سیاسەتڤانانی ئەمریکین کە کۆرۆنا بە ھەلێک دەزانن بۆ بەردەوامی دان بە دوژمنایەتی، وتیشی: شاگەشکەی وەزیری بازرگانیی ئەمریکا لە تەشەنای کۆرۆناڤایرۆس لە چین و شوێنھاتە ئەرێنییەکانی بۆ ئابووریی ئەمریکا، یان پێشنیاری ھێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران لە لایەن پەمپێئۆی وەھم داگرتوو، نمونەی زەقی ئەم دوژمنایەتییەیە.

ناوبراو وتووشیەتی: بەڕاستی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرھەمی کامە مێشکی نەخۆش و دڕندایەتی خوازە؟

ڤایرۆسی کۆرۆنا کە ناوە فەرمییەکەی کۆڤیدی ١٩ یە، لەکۆتایی ساڵی٢٠١٩دا لەشاری "ووهان"ی چین ناس کرا. 

ئەم ڤایرۆسە لە ئێستادا جیا لە چین، بەرەو ١٩٥ وڵاتی جیھانیش تەشەنەی سەندووە .

بە گوێرەی دوایین ڕێژەکان، ھەتا ئێستا زیاتر لە ٣٩٢ھەزار کەس لە جیھاندا تووشی ئەم ڤایرۆسە ھاتوون کە لەم ژمارەیە زیاتر لە ١٠٢ھەزارکەسیان چاک بوونەتەوەو نزیکەی ١٧ھەزار کەسیش گیانیان لەدەست داوە.

سەرپەیڤ