نیسان 02, 2020 08:33 Asia/Tehran
  • سەرلەشکر سەفەوی: سەردەمی ئاوا بوونی دەستەڵاتی ئەمریکا گەییشتووە

یاریدەرو ڕاوێژکاری باڵای سەرکردایەتیی گشتیی ھێزەچەکدارەکانی ئێران ڕایگەیاند:سەردەمی ئاوا بوونی دەستەڵاتی سیاسی و سەربازیی ئەمریکا لە جیھان و ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا گەییشتووە.

سەرداری سەرلەشکر «سەیید یەحیا ڕەحیم سەفەوی» لە نووسراوەیەک دا لە ھەژماری توییتێڕەکەی لە کاردانەوە بە درێژەی ئامادە بوونی نایاسایی و ناڕەوای سوپای تیرۆریستی ئەمریکا لە عێراق نووسی: دەوڵەت و دەستەڵاتی ئەمریکا دەبێ ھەڵوێستی خۆی لە ڕووی پابەند بوونی بە پەیمان و یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان ڕوون کاتەوە.

سەردار سەفەوی وتیشی: پەرلەمانی عێراق لە پەسەندکراوەیەک دا لە کۆتایی ساڵی ڕابردووی زایینی، لەژێر سەردێڕی وەدەرنانی لەشکریانی بیانی لەو وڵاتە، داوای کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکای تیرۆریستی کرد لە خاکی عێراق و دیارە مانەوەی ئەو ھێزانە لەپاش ئەو پەسەندکراوەیە لە عێراق دا ھێمای داگیرکاری و پێشێل کردنی دەستەڵاتی نیشتیمانیی عێراق دێتە ئەژمار.

سەرداری سەرلەشکر «سەیید یەحیا ڕەحیم سەفەوی» یاریدەرو ڕاوێژکاری باڵای سەرکردایەتیی گشتیی ھێزەچەکدارەکانی ئێران وتیشی: ئەگەر دەوڵەت و دەستەڵاتی ئەمریکا پابەندی پەیمان و یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان نییە کەوا بوو دەبێ پێملی شوێنھاتەکانی بوونی نایاسایی و داگیرکردنی خاکی عێراقیش بێت و دیارە بەرەڤانیی ڕەواو یاسایی خەڵک، دەوڵەت و سوپای عێراق لە ھەمبەر سەرەڕۆیی و ملھوڕییەکانی ئەمریکاش بابەتێک نییە کە دوورەپەرێزیی لێ بکرێت.