نیسان 05, 2020 18:16 Asia/Tehran
  • شەمخانی: نەیاریەتی ئەمریکا لەگەڵ دانی هاسانکاری بە ئێران، تاوانکاریی دژی مرۆڤانییە.

دەبیری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتمانی ئێران بایکۆتکردنی کاڵاو کۆتالی تندروستی وەک کردەوەیەکی نایاسایی،دژی مافی مرۆڤ و دوژمنایەتی ئاشکرای سەرۆک کۆماری ئەمریکالەگەڵ گەلی ئێران زانیوە.

"عەلی شەمخانی" دەبیری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتمانی ئێران رۆژی یەکشەممە لە پەیجی توییتەرەکەی دا نووسی: نەیاریەتی ئەمریکا لەگەڵ دانی هاسانکاری پێویستی ئێران  لە سندووقی نێو دەوڵەتی پارە بۆ دابینی کاڵاکانی پێویست بۆ بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنا نموونەی تاوانکاری دژی مرۆڤانییە.

"کریستالینا گئۆرگیوا" سەرۆکی سندووقی نێو دەوڵەتی پارە لەمدواییە لەبەیاننامەیەک دا لە یارمەتی دراوی لەناکاوی ئەم سندووقە بە ڕادەی ٥٠ ملیار دۆڵار بۆ یارمەتی دان بە وڵاتانی گیرۆدەی تەشەنای ڤایرووسی کۆرۆنا باسیکردووە.

"موحەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران ١٤ مارچ لە توییتەک بەئاماژە بە داوای بانکی ناوەندی ئێران بۆ دەستڕاگەییشتنی خێرا بە ئیمکانی سندووقی نێو دەوڵەت دراڤ جەختیکرد: سندووقی نێو دەوڵەتی دراڤ و لیژنەی بەڕێوە بەرایەتی ئەو دەبێ پێبەندی ئەرکەکانی خۆیان بن و لەلایەنی دروست ڕاوەستن و بەرپرسانە هەنگاوهەڵبگرن.