نیسان 05, 2020 18:18 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: چالاکییەکانی ئابووری کەم ریسک لە ئێران دەستپێدەکرێتەوە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی گوتی: لە چوارچێوەی گەڵاڵەی مەودا دانانی وشیارانە، کاروپیشەکانی مامناوەندی و کەم ریسک لە ئێران دەتوانن بەلەبەر چاوگرتنیی وردانەی پرۆتۆکۆلەکانی تەندروستی،چالاکییەکانی خۆیان لە ١١ـی ئاپریلەوە دەستپێبکەن.

"حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی یەکشەممە لە کۆبوونەوەی ستافی نیشتمانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بە ئاماژە بە پێشنیار و ڕاسپێری وەزارەتی تەندروستی و دەرمان و فێرکاری پزشکی لەبارەی بەرەبەرە دەستپێکرانیی چالاکییەکانی ئابووری و ڕەچاوکردنیی پۆرۆتۆکۆلەکانی تەندروستی هەردوویان لەپاڵ یەکتری گونجاوە. ڕۆحانی لەبارەی کرانەوەی شوێنە پیرۆزەکانی ئێران گوتی: ئەم شوینە پیرۆزانە تا ١٨ـی ئاپریل دادەخرێن و لە کۆبوونەوەکانی دواتر لەم بوارە بڕیار دەگرن.

سەرۆکی هێزی بەڕێوەبەرایەتی ئێران بەباسکردنی ئەمەی کە سەرجەم نزامی کۆماری ئیسلامی یەکپارچەیە، بەڕاشکاوی گوتی: خراپخوازانی  ئێران لەم یەکێتی و یەکپارەچەیی زۆر قەڵس و توورەن.

"سەعید نەمەکی" وەزیری تەندروستی،دەرمان و فێرکاری پزشکی ئێران رۆژی پێنجشەممە بەباسکردنی ئەمەی ئێران لە بواری کۆرۆنا توانیوێتی پتر لە سەدا ٩٠ ـی حەشیمەت بەتاقیکراونەتەوە گوتیشی: ئێران لە قۆناخی بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشی کۆرۆنا دایە و قۆناخی بەرتەسککردنی نەخۆشی لە پێش ڕوو دایە. 

هاوکات لەگەڵ کردەوە پێشپێگرانە ودەرمانی دەوڵەتی ئێران بە یارمەتی هێزەچەکدارەکان،پرۆسەی ناسینی زووتر لە کات، پێوشوێنگرتنی کەسانێک پێوەندییان بووە لەگەڵە ئەوانەی تووشی کۆرۆنا بوون، جیاکردنەوەی نەخۆشان(کەرەنتینا) و دەرمانی کەسانێک کە تووشی ڤایرووسی کۆرۆنا بوون بەهاوڕێیەتی هەموو چین وتوێژەکانی خەڵکی ئێران،خێرا بەڕێوە دەچێت.

سەرپەیڤ