May 12, 2020 12:32 Asia/Tehran
  • زەریف: ھیچ دانوستانێک لەگەڵ ئەمریکا لە ئارادا نییە

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وتی: ھیچ دانوستانێک لەگەڵ ئەمریکا لە ئارادا نییە، چونکو ئەمریکییەکان سەلماندوویانە کە لە دانوستاندا متمانەیان پێ ناکرێت.

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ پەیامنێران لە بارەی ھەگەری دانوستانی تاران و واشێنگتۆن وتی: ھیچ دانوستانێک لە ئارادا نییەو ئەمریکییەکان سەلماندوویانە کە ناکرێ لە دانوستانەکانیان و دەرەنجامەکەی دڵنیا بیت.

 وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وتیشی: کەم و زۆر تەواوی دنیا بەو ئەنجامە گەییشتوون کە ئەوەی ڕێککەوتنێک لە گەڵ ئەمریکادا بکات، ھەر ساتێک ئەمریکییەکان پێیان خۆش بێ ڕێککەوتنەکە پێشێل دەکەن، دەوڵەتی ئێستای ئەمریکا دەبێ لە باتی ئەوەی کە بە دووی پەڵپ و بیانووەوە بێت، ھەڵس و کەوتی بگۆڕێت.

سەرپەیڤ