May 24, 2020 17:11 Asia/Tehran
  • لە پێوەندیەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ ئەردۆغان:پێداگریی روحانی لەسەر کرانەوەی سنوورەکانی نێوان ئێران و تورکیا

لەسەر داوای ئێران، سەرۆکی تورکیا بڕیار دەدات سنووری وشکانی و ئاسمانی نێوان هەردوو وڵات بکرێنەوە.

 

ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ئێران بڵاویکردەوە  ئەمڕۆ یەک شەممە، حەسەن ڕۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەرۆدغان سەرۆکی تورکیا ئەنجام داوە.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ڕۆحانی جەختیکردەوە لە سەر  گرنگیی کردنەوەی سنووری وشکانی و ئاسمانی نێوان ئێران و تورکیا بە لەبەرچاوگرتنی ڕێکارە تەندروستییەکان.

لای خۆشیەوە ئەردۆغان ڕایگەیاند فەرمانی پێویست دەردەکات بۆ کردنەوەی سنوورەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران و دەستپێکردنەوەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکای نێوانیان.

هەفتەی ڕابردووش سەرۆکی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عیراق، داوایەکی هاوشێوەی پێشکەشکرد بۆ دەستپێکردنەوەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان لە نێوان هەردوو وڵاتدا.