May 25, 2020 18:47 Asia/Tehran
  • موسەوی :ئەمریکا لێوەشاوەیی داوەری کردن لە بارەی وڵاتانی دیکەی نیە

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران بە رەتکردنەوەی بانگەشە بێ بنەماکانی وەزاڕەتی دەرەوەی ئەمریکا لە دژی تاران جەختی کردەوە : واشنگتۆن بە ھیچ جۆر لێوەشاوەیی سیاسیی ، مافەوانی و ئەخلاقیی بۆ داوەر یکردن لە بارەی وڵاتانی نیە .

سەید عەباس موسەوی ئەمڕۆ دوشەممە بە ئاماژە بە بانەگەشەکانی وەزاڕەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بارەی رێکخستنی ھەندێ کاری تێکدەرانە لە لایەن ئێرانەوە جەختی کردەوە : ئەم تۆمەتانە  ئاوێتەیەکن لە خەیاڵ و بانگەشەی پڕ و پوچ کە ھەرگیز بەڵگەیەک بۆ سەلماندنیان نەخراوەتەڕوو و لە لایەن کەسانێەکەوە دەخرێنەڕوو کە لە یەک سەدەی رابردوودا لانیکەم لە 55 وڵاتی سەربەخۆی جیھان بە بیانووی بێ بنەما دەسوەردانیان کردووە . 

موسەوی بە ئاماژە بەوەی کە بایکۆتی یەک لایەنە و واوە سەرزەوینیی ئەمریکا لە ساڵی 2017 وە ، کارتێکەریی خراپی لەسەر دانیشتوانی 33 وڵات ھەبووە ، وتیشی : ئەمریکا 135 شەڕی گەورەی لەمێژووی خۆی دا تۆمار کردووە و تەنیا 16 ساڵ لە تەمەنی 243 ساڵەی بێ شەڕ و کوشتار و خوێنڕشتن بووە . 

موسەوی ئەمریکای بە حکومەتێکی تیرۆریستیی زانی و جەختی کردەوە : بە پێی زانیاریەکان ، ئەمریکا لە دەیەی 1960 وە لانیکەم 8 گروپی تیرۆریستیی ناسنامەدار بە  کارنامەی قورس و خوێناویی لە لە رۆژاوای ئاسیا و ئوروپا و ئەمریکای لاتینی داشداری کردووە . 

موسەوی وتی : ئەمریکا باشتر وایە سەرەتا باسی پێشێنەی چەپەڵ و ڕەشی خۆی بکات ، بە تایبەت ئەوەی کە بەڕێوەبەرایەتیی وەزاڕەتی دەرەوەی ئەمریکا ئێستاکە بە شانازیەوە ، درۆو دەلەسە بە ھۆکاری پێشڵکەوتنی خۆی دەزانێ .