May 28, 2020 11:26 Asia/Tehran
  • سەرکردەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی: لە ڕووی بەرھەمھێنان و ئافراندنی دەستەڵاتی بەرەڤانییەوە شکۆمەندییەکی تازە دەبینین

سەرکردەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: لە ئەمڕۆدا نەک ھەر بەرھەمھێنانی دەستەڵات ، بەڵکو ئافراندنی دەستەڵات لە بواری بەرەڤانی لە ئێرانی ئیسلامی دەبینین.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆوتەلەفزیۆن،سەرداری سەرلەشکەر  «حسەین سەلامی» سەرکردەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە ڕێ و ڕەسمی پەیوەست بوونی زیاتر لە ١٠٠ ئاوگەڕ بە ھێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، وێڕای پێداگری لە سەر ئەمەی کە لە ئەمڕۆدا نەک ھەر بەرھەمھێنانی دەستەڵات ، بەڵکو ئافراندنی دەستەڵات لە بواری بەرەڤانی لە ئێرانی ئیسلامی دەبینین، جەختی کرد: ئێمە خاوەنی ویست و ئیرادەین و لە ھەمبەر ھیچ دوژمنێک ناچەمێینەوە.

ناوبراو وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ئەمڕۆکە گوێئاوەکانی کەنداوی فارس جێژنی لەدایک بوونی دەستەڵاتێکی تازە بە خۆیانەوە دەبینن، وتی: خواستی بەکارھێنانی دەستەڵات بۆ تێکشکاندنی دوژمن، حیکمەتی بەکارھێنانی دەستەڵات و ئینجا خودی دەستەڵا وەک ھێمایەکی ھەڵکەوتەی سەرھەڵدانی دەستەڵات، لەو کۆڵەکەو ئەستونە گرینگانەی دەستەڵات دێنە ئەژمار.

سەرکردەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ئەمریکای بە وڵاتێکی گەورە لە ڕووی کەرەستەی بەربڵاوی دەستەڵاتی مادی زانی کە حیکمەتی دروست بەکارھێنانیان نازانێت، ھەر بۆیە ئەمڕۆ ھەموان ئاگایان لەوەیە کە ئەمریکا چلۆن ھەرچییەک دەکات دەرەنجامێکی کەم و شکست ھێنانێکی زیاتری توش دەبێت.

سەرکردەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە بەنیازین قەڵەمڕەوی دەستەڵاتی بەرەڤانییی خۆمان ھەتا دوورەدەست پەرە پێ بدەین، وتیشی: ھێزی دەریایی ئێمە ئەمڕۆ ڕاسپێردراوە ھەتا بازنەی دەستەڵاتی کاریگەریی بەرەڤانیی دەریایی شۆڕش و نیزام ھەتا ئەو جێگایە بەربڵاو کاتەوە کە بە ئاستی بەرگری کردنی دڵنیا لە سەربەخۆیی و سەروەری و پاراستنی بەرژەوەندیی دەریایی و پێ و شوێن گرتن و لەنێوبردنی دوژمن لە دوورەدەست دا بگەین.

«حسەین سەلامی» سەرکردەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران  لە کۆتایی دا پێی داگرت: لەم ھەل و مەرجە دژوارەی کە دنیا گیرۆدەی دیاردەی  کۆرۆنایەو دەستەڵاتەکان لە بەرامبەر ئەم دیاردەیە ھەنگاوێکی ئەوتۆیان ھەڵنەگرتووە، گەلی ئێران ھەم دەستەڵات دەخولقێنێ و ھەم نەخۆشییەکە کۆنترۆڵ دەکات و ھەم لەوپەڕی پاوەجێیی سیاسی و ئاسایشتی و ئەرخەیانیی زەین و مێشک دا مەجلیسی یانزەھەم پێک دێنێ.

سەرکردەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وتیشی: لە ئێستادا ھاوکات شایەتی شکۆمەندییەکی تازەین لە بەرھەمھێنان و ئافراندنی دەستەڵاتی بەرەڤانییەوە کە دیارە ئەمەش دەربڕی مەزنایەتیی شۆڕشی ئیسلامی و نیزام و ھێزی بە دەستەڵاتی بەرگرییەو تەواوی ئەم دەستکەوتە بایەخمەندانەش لە ھەل و مەرجی بایکۆت بە پشتبەستن بە توانایی پسپۆڕانی نێوخۆیی مسۆگەر کراوە.