ته‌مووز 24, 2020 22:00 Asia/Tehran
  • جەختی وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەر بەرنگاری لە ھەمبەر یاخی بوونی ئەمریکا

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دوابەدوای سەرەڕۆیی فڕۆکەشەڕکەرەکانی ئەمریکی لە ھەمبەر فڕۆکە موسافیرھەڵگرەکەی ماھانی ئێران لە ئاسمانی سووریا، داوای بەرنگاریی کۆمەڵگای جیھانی لە ھەمبەر ئەو یاخی بوونەی ئەمریکا لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیای کرد.

دوو فڕۆکەی شەڕکەری ئەمریکی لە ئاسمانی سووریادا دەستیان کرد بە گێچەڵ سازکردن بۆ فڕۆکەیەکی موسافیرھەڵگری ئێران کە ئەمەش بووە ھۆی زەبروێکەوتن لە چەند موسافیرێکی ئەم گەشتە ئاسمانییە.

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران  ڕۆژی ھەینی لە توییتێکدا نووسی: ویلایەتە یەکگرتووەکان بە شێوەیەکی نایاسایی ھەرێمی وڵاتێکی دیکەی داگیر کردووەو پاشان گێچەڵ بۆ فڕۆکەیەکی ناسەربازی دروست دەکات و گیانی موسافیرە بێ دەرەتانەکانی دەخاتە مەترسییەوە.

زەریف وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ئەو ھەنگاوەی ئەمریکییەکان بە مەبەستی پاسەوانی کردن لە ھێزەداگیرکەرەکانی ئەنجامی گرتووە، وتیشی: پڕکێشی بووەتە ھۆی کەڵەکە بوونی یاساشکاندنەکانی ئەمریکا.

وەزیری دەرەوەی ئێران پێشی داگرت:  دەبێ بەرلە ڕوودانی کارەساتێک، ئەم یاساشکاندنانە کۆنتیی پێ بھێندرێت.

سەرپەیڤ