ئه‌یلوول 08, 2020 19:49 Asia/Tehran
  • جەختی سەرۆک کۆمارانی ئێران و تورکیا لە سەر پێویستیی خێرا کرانەوەی ڕەوتی ڕاپەڕاندنی ڕێککەوتنەکان

سەرۆک کۆمارانی ئێران و تورکیا لە شەشەمیت ڕۆژی دانیشتنی ئەنجومەنی باڵای پەیوەندییە ستراتژییەکانی نێوان دوو وڵات لە سەر پێویستیی خێراکردنەوەی ڕەوتی پڕاکتیزەکردنی ڕێککەوتنەکانی نێوان تاران و ئانکارا پێیان داگرت.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی سێ شەممە لە کۆبوونەوەی ھاوبەشی شاندە باڵاکانی دوو وڵات لە شەشەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ھاوکاریە ستراتژییەکانی ئێران و تورکیا وتی: ڕێککەوتنەکانی دوو وڵات لە بواری جۆربەجۆردا لەوانە ھاوکاری لە بواری وزەو پترۆشیمی،گواستنەوە و سەرمایەدانان لە بوارەکانی گەشتکاری ونەوت و گاز دەبێ بە ھۆی لێژنەی ھاوبەشەوە خێرایی و بەربڵاوییەکی زیاتر بە خۆیەوە ببینێت.

ڕۆحانی بە دەربڕینی ئەمەی کە ئێران و تورکیا بەردەوام لە بواری ناوچەیی دا ھاوکاریی نزیکیان پێکەوە ھەبووە، وتیشی: لەو ھاوکارییە ھەرە گرینگە ناوچەییانەی نێوان تاران و ئانکارا، ھاوکاری لە بواری ڕەوتی ئاستانە بۆ چەسپاندنی سەقام و ئاشتی لە سووریایە کە توانیویەتی بە ھاوکاریی ڕووسیا ڕێککەوتنی باش لەمەڕ خەباتی دژی تیرۆریزم مسۆگەر کات. 

سەرۆک کۆماری ئێران کێشەی فەلەستینیشی لە ڕیزی کێشەگرینگەکانی ناوچەکە ناو بردو وتیشی: سازانی خائینانەی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان لەگەڵ ڕژێمی زایونی ھەڕەشەیەکی بۆ ئاسایشتی ناوچەکەو زەبر وێکەوتنێکی لە جیھانی ئیسلام و ئارمانجی فەلەستین.

«ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیاش وێڕای پێداگرتن لە سەر پێویستیی پەرە پێدانی پەیوەندیی ھەمەلایەنەی ئانکاراوتاران، وتیشی: تورکیا لە ھەموو کاتێکدا ئامادەی سەرمایەنانەوەیە لە بوارە جۆربەجۆرەکانی وەک وزەو گواستنەوەو گەشتکاری لە ئێراندا.

ئەردوغان لە درێژەی وتەکانی دا وێڕای ئاماژە کردن بە ڕێککەوتنی ھێندێک لە وڵاتانی ناوچەکە لەگەڵ ڕژێمی داگیرکەری قودس، وتیشی: ئەم ڕێککەونانە خەیانەتێکی ئاشکرایە بەرامبەر بە جیھانی ئیسلام و بە دڵنیاییەوە بە پێچەوانەی بەرژەوەندیی گەلانی موسڵمانە.

سەرۆک کۆماری تورکیا ھەروەھا وێڕای پێداگرتن لە سەر ھاوکاریە سێ قۆڵییەکانی نێوان تاران و مۆسکۆو ئانکارا لە قەواخی ڕەوتی ئاستانە، وتیشی: تورکیا ئامادەیە بە خێراکردنەوەی ڕەوتی ڕێککەوتنەکان، ھاوکارییەکانی خۆی لەگەڵ ئێران و بۆ خەباتی دژی تیرۆریزم و ھاوکاریی ناوچەیی بە تایبەت لە پەیوەندی لەگەڵ سووریا، پەرە پێ بدات.

سەرپەیڤ