ئه‌یلوول 18, 2020 23:23 Asia/Tehran
  • وەزارەتی دەرەوەی ئێران: ھەر ڕێگاچارەیەک بەبێ ڕەچاوکردنی خواستی گەلی فەلەستین بەتاڵە

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ھەر چەشنە ڕێگاچارەیەک لەوانە «سەودای سەدە» کە خواستی گەلی فەلەستین ڕەچاو نەکات، بەتاڵە.

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی ھەینی لە توییتێکدا بە بۆنەی ساڵگەڕی قەڵاچۆکەی « سەبراو شەتیلا» نووسی: قەڵاچۆی خەڵکی سەبراو شەتیلا دەرەنجامی ڕۆژی «نەھامەتی» بوو، ئینجا «سەودای سەدەش» ڕۆژی نەھامەتیی دووھەمە کە ئامانجەکەی داگیرکردنی ھەتاھەتایی سەرزەوینەکانی فەلەستینە.

لەشکریانی ڕژێمی زایونی ١٦ ھەتا ١٨ی سپتامبەری ١٩٨٢ ھەزاران کەس لە دانیشتووانی دوو ئوردوگای فەلەستینیی «سەبراو شەتیلا» لە لوبنانیان قەڵاچۆ کرد.

«ئارییەل شارۆن» لەو کاتەدا وەزیری شەڕی ڕژێمی زایونی و فەرماندەری لەشکریانی سەقامگرتووی ناوچەگەلێکی باکووری لوینان بوو کە لەو قەڵاچۆ دڕندانەیەدا ڕۆڵێکی سەرەکیی گێڕا.

ژمارەی شەھبدانی ئەو کوشتارە دڕندانەیە ٣٥٠٠ ھەتا ٥٠٠٠ ھەزار کەس بوو لەو بیست ھەزار دانیشتووەی ئوردوگاکان. 

سەرپەیڤ