ئه‌یلوول 27, 2020 07:51 Asia/Tehran
  • روحانی لە دیداری فواد حسێن: بوونی هێزی چەکداری ئەمریکا زیان لە ئاسایش و پاوەجێی ناوچەکە دەدات

سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بەوەی کە گەل و دەوڵەتی ئێران و عێراق دۆستی یەکترن، وتی: بوونی هێزی سەربازی ئەمریکا زیان لە ئاسایشی ناوچەکە دەدات.

 بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی  لە دیدار لە گەڵ فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بە ئاماژە بەوەی کە ئەمڕۆ یەکگرتوویی نێوان شیعە و سوننە و کورد لە عێراق گرنگە، گوتی: بۆ یارمەتی گەیاندن بە یەکڕیزی عێراق پشتیوانی دەوڵەت و گەلی عێراقین.

 جەختیشی کرد: بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە و عێراق ،چ ئەفغانستان و چ وڵاتانی باشووری کەنداوی فارس بە زیانی ئاسایش و پاوەجێی ناوچەکەیە.

ڕۆحانی بە جەختکردن لە سەر ئەوەی کە هەوڵدان بۆ دەرکردنی ئەمریکا لە ناوچەکە نەک ئەرکی ئێمە بەڵکوو، ئەرکی هەموو ئەو وڵاتانەیە کە ئەمریکاییان تێدایە، ئەوەشی دووپات کردەوە کە دوو لایەن دەبێ هەوڵ بدەین کە پەیوەندییەکانمان پتەوتر بێت.

سەرپەیڤ