تشرینی یه‌که‌م 28, 2020 07:10 Asia/Tehran
  • جەختی ویلایەتی لە سەر پارێزرانی یەکێتیی گەلی عێراق بۆ بەرەڤانی کردن لە سەروەریی خاکی ئەو وڵاتە

ڕاوێژکاری ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی وتی: جەماوەری عێراق بە ھاوپشتی و یەکانگیربوونی قوڵی نیشتیمانی لە سەروەریی خاکەکەیان بەرەڤانی و دوژمنان ھیوابڕاو دەکەن.

«عەلی ئەکبەری ویلایەتی» ڕاوێژکاری ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی ڕۆژی سێ شەممە لە دیداری «شێخ ئەکەرەم کەعبی» سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی نوجەبای عێراق لە تاران ، وێڕای ئاماژە کردن بە پیلانەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا وتی: لەو بەرەکەتانەی خوێنی شەھیدانی خۆڕاگری و بەرگریکارانی حەرەم، پەسەند کرانی یاسای وەدەرنانی لەشکریانی ئەمریکی لە لایەن پەرلەمانی عێراقەوەیە کە دیارە بەرھەمی باش و بایەخمەندی بۆ ئەم وڵاتەو ناوچەکە بەدواوە دەبێت.

ڕاوێژکاری ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی، ھەروەھا وێڕای پێداگرتن لە سەر پەرە پێ دانی پەیوەندیی نێوان ھەردووک نەتەوەی ئێران و عێراق، وتیشی: ئەربەعینی حسەینی لوتکەی دەرکەوتنی پەیوەندییەکانی ھەردووک نەتەوە دۆست و براکەیە.

«شێخ ئەکەرەم کەعبی» سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی نوجەبای عێراقیش لە دبدارەکەدا وێڕای ئاماژە کردن بە ھێندێک پیلان بۆ تێکدانی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عێراق وتی: ئەمریکاو بەکرێگیراوانی لە ئاراستەی شێواندنی پەیوەندییەکانی ئەم دوو وڵاتە دەجوڵێنەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە عێراقییەکان بە داکۆکیی ئێران لە شەڕی دژی داعش و بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ داگیرکەرانی ئەمریکی خۆڕاگرییان نواند.

سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی نوجەبای عێراق وتیشی: لەو بەرەکەنانەی خوێنی پاکی شەھیدانی خۆڕاگری لەوانە «سەردار قاسم سولەیمانی»و«ئەبومەھدی موھەندیس» یەکانگیرکردنی ھەرچی زیاتری بەرەی خۆڕاگرییە.

سەرپەیڤ