تشرینی یه‌که‌م 28, 2020 14:07 Asia/Tehran
  • توشبوونی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بە ڤایرۆسی کۆرۆنا

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران باسی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای کرد.

«موحەممەد باقر قاڵیباف»  سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە لە پەڕەی تایبەتیی خۆی لە توییتێردا نووسی: ھاوکارێکی نووسینگەکەم توشی کۆرۆنا ببوو، ئینجا نیوەشەویش وەڵامی تاقیکارییە پزیشکییەکەی منیش ھاتەوەو کۆرۆناکەم بە پوزیتیڤ دەرچو. لە ئێستادا لە کەرەنتین دام و لە دوورڕا بە یاریی خودا کاروبارەکان پێ و شوێن دەگرم.

بە پێی دوایین ڕێژەی وەزارەتی تەندروستیی ئێران، ھەتا ئێستا نزیکەی ٥٨٢ ھەزار کەس لە وڵات دا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ھاتوون کە لەم ژمارەیە زیاتر لە ٤٦٣ ھەزارو ٦٠٠ کەسیان چاک بوونەتەوەو نەخۆشخانەکانیان بەجێ ھێڵاوە.

سەرپەیڤ