کانونی یه‌که‌م 30, 2020 09:18 Asia/Tehran
  • ئەو کچە بوێرەی کە خۆی کرد بە گیانفیدایی گەلی ئێران

کچی سەرۆکی بنکەی ڕاپەڕاندنی فەرمانی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) یەکەم خۆ بەخشی تاقیکردنەوەی ڤەکسینە ئێرانییەکەی کۆرۆنا بوو.

«موحەممەد موخبیر» سەرۆکی بنکەی ڕاپەڕاندنی فەرمانی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) یەکەم ڤەکسینی کۆرۆنای چێکراوی دامەزراوەکەی لە سەر کچەکەی خۆی تاقی کردەوە.

«تەیبە موخبیر» ئەو کچە بوێرەیە کە خۆی کرد بە گیانفیدایی گەلی ئێران و یەکەم ڤەکسینی ئێرانیی کۆرۆنای کە لە مێژە جەماوەری ئێران چاوەڕوانی دەکەن،لە سەر خۆی تاقی کردەوەو بەمجۆڕە ناوی لە مێژووی پڕ لە شانازیی ئێرانی ئیسلامی دا تۆمار کرد.

لە پاش شەھید «موحسین فەخری زادە» کە جێگای فەخرو شانازیی ئێرانی ئیسلامی بوو، ھەنگاوگەلێکی گرینگ لە ئاراستەی دۆزینەوەی ڤەکسین و پێکوتەی کۆرۆنا لە وەزارەتی بەرەڤانی دا ھەڵگیراو لە ئێستاش دا  بنکەی ڕاپەڕاندنی فەرمانی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە)  دامەزراوەی چێکەری ڤەکسینەکە، گەییشتووەتە قۆناغی تاقیکردنەوەی ڤەکسینە ئێرانییەکەی کۆرۆنا لە سەر مرۆڤ و بۆ ئەم مەبەستەش «موحەممەد موخبیر» سەرۆکی ئەم دامەزراوەیە بۆ دڵنیا بوونی گەلی ئێران بۆ یەکەمجار لە سەر کچەکەی خۆی تاقیی دەکاتەوە.

لەم بارەیەوە «تەیبە موخبیر» کچە خۆبەخشی ئێرانی و کچی سەرۆکی دامەزراوەی چێکەری ڤەکسینی ئێرانیی کۆرۆنا لە کاتی تاقیکردنەوەی ڤەکسینەکە لە سەر خۆی بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند: ئەوەی لەم ناوەدا ورەو دڵنیاییمان بەرز دەکاتەوەو بڕوا ھەبوون بە ھەوڵی بێ وچانی زانستوەران و پسپۆڕانی خۆمانە کە بڕوابەخۆبوون و شانازیی نیشتیمانیمان پێ دەبەخشێت.

سەرپەیڤ