کانونی دوھەم 14, 2021 14:58 Asia/Tehran
  • ڕێکخستن و یەک ھێزمەند کردنی ئێران و تورکیا لە ئاراستەی دابین کردنی ئاسایشتی ناوچەکانی سەر سنوور

فەرماندەری سنووروانیی ھێزی ئینتیزامیی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: ڕێکخستن و یەک ھێزمەند کردنێکی باش لە نێوان ئێران و تورکیا لە ڕووی دابین کردنی ئاسایشت ناوچە سەرسنوورییەکانیان ھەیەوو ئەم پەیوەندییانە زیاتریش دەبن.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا، سەرداری سەرتیپ « ئەحمەد عەلی گودەرزی» فەرماندەری سنووروانیی ھێزی ئینتیزامیی کۆماری ئیسلامیی ئێران دوای ربەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی ڤیدیۆیی لەگەڵ فەرماندەرانی سنووروانیی ئازەربایجانی ڕۆژئاواو پارێزگای کوردستانی ئێران و فەرماندەری گشتیی ژەندەرمریی تورکیا لە نێو ئاپۆڕەی پەیامنێران لە شارستانی بانە ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا لە بارەی بابەتگەلی ئاسایشتی و ھێندێک وردەگرفتی شیمانەیی لە سنوورەکاندا دانوستان کراوە.

«سەرتیپ گودەرزی» بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەم گۆڕینەوەی زانیارییانە دەبێتە ھۆی پێشەوەچوون لە ڕووی دابین کردنی ئاسایشتی ناوچەکەوە، وتیشی: ھێندێک ڕێکخستن لە ئاستێکی باڵادا لە نێوان ئێران و تورکیا ھەیە و بڕیار دراوە ھەر ڕووداوێک کە لە سنوورەکانی دوو وڵات بقەومێ، لە نێوان سنوورواناندا پەیوەندییەکی گەرم و گوڕ ھەبێت و گرفتەکە بە دیالۆگ چارەسەر بکرێت.

فەرماندەری سنووروانیی ھێزی ئینتیزامیی کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەروەھا باسی گەشتی «عاریف چتین» فەرماندەری گشتیی ژەندەرمریی تورکیا بۆ ئێرانی کرد لە داھاتوویەکی نزیک دا. 

سەرپەیڤ