ئەردوغان : نرخی ڕێکخراوی نەتەوەکان و یەکێتی ئەوروپا بۆ قازانجی چەند وڵات قوربانی دەکرێ
نیسان 28, 2017 16:24 Asia/Tehran
سەرۆک کۆماری تورکیا لەمیانەی گوتارێک لە ئەنجوومەنی ئاتلانتیک وتی : نرخی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان و یەکیەتی ئەوروپا بۆ قازانجی چەند وڵات قوربانی دەکرێت .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەری ئینتێرنتی رۆژنامەی یەنی شەفەق چاپی تورکیا ڕەجەب تەیبئەردوغان ئەمرۆ لە ووتار دانێک لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاتلانتیک لە ئەستەمۆل بە باسکردنی ئەو وباتە وتی : جیهانی ئێمە ئێستا سەردەمانێکی پر لە ئالۆزی تێپەر دەکات . ئەو وتی : ئێمە دەبێ سازا کارەکانی ئێستا بگۆرین یان ئەوەی کە ئیزن بدەین ڤایروسی ڕەشبینی ژیانی ئێمە دابگرێت . ئەردوغان وتی : گۆڕینی دیمەنی سەلبی کە لە پێش ڕوومان دایە ، لە دەستی ئێمەیە . ئێمە دەتوانین قەیران بکەین بەدەرفەت .