ئەڵمانیا دژبەری کۆتایی هاتنی دانووستانی بە ئەندام بوونی تورکیایە لە یەکیتی ئەروپادا
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا پاڵپشتی کرد لە درێژەی وتووێژەکانی یەکیتی ئوروپا لەگەڵ تورکیا .
بە گویرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەرەنسا، «زیگمار گابریل» وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رۆژین هەینی پێش لە رۆیشتنی بۆ کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکیتی ئەروپا لە واڵتا پێتەختی ماڵت وتی ، دەوڵەتی ئەلمانیا بە تەواوەتی نەیاری پچراندنی دانووستانەکانی بەئەندام بوونی تورکیا لە یەکیتی ئەوروپایە . وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا وتیشی ، نەهێشتنەوەی دانووستانەکانی پەیوەسبوونی تورکیا بە یەکیتی ئەوروپا کاردانەوەیەکی بە تەواوەتی نالەبارە . وەزیرانی دەرەوەی یەکیتی ئەوروپا کە رۆژی هەینی لە ماڵت دا کۆبوونەتەوە بڕیارە لە بارەی درێژەی دانووستانەکانی پەیوەسبوونی تورکیا بە یەکیتی ئەوروپا وتووێژ بکەن . پیوەندییەکانی یەکیتی ئەوروپا لەگەڵ تورکیا دوای کودەتا بێ ئاکامەکەی ژوئیە ی٢٠١٦ لەو وڵاتە بەرەو ڕووی ئالۆزی بۆتەوە .