کانونی یه‌که‌م 13, 2017 11:28 Asia/Tehran
  • چاووش ئۆغلوو: کاردانەوەی لاوازی ژمارێک لە وڵاتە ئیسلامییەکان لە حاند کردەوەی ترەمپ لەبارەی

وەزیری دەرەوەی تورکیا ،کاردانەوەی لاوازی ژمارێک لە وڵاتە ئیسلامییەکان لە حاند کردەوەی ئەمدواییەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەبارەی قۆدسی سەرچاوە گرتوو لە ترسی حاکمانی ئەو وڵاتانە لە واشنگتۆن زانیوە.

"دۆناڵد ترەمپ"، سەرۆک کۆماری ئەمریکا چوار شەممەی ڕابردوو سەرەڕای نەیاریەتییە بەربڵاوەکانی ناوچەیی و جیهانی ،  ڕایگەیاند قۆدس وەکوو پێتەختی ڕژیمی زایۆنی بە فەرمی دەناسێت . ترەمپ هەروەها لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوایکرد تا کارو باری پێشەکیی بۆ ڕاگواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تیل ئەبیب بۆ بەیتۆلمۆقەدەس جێبەجێبکات.

بە گوێرەی راپۆرتی هەواڵدەری فارس، " مەولوود چاووش ئۆغلوو" ڕۆژی سی شەممە بە ئاماژە بەوەی کە زۆرێک لە وڵاتانی غەیری ئیسلامی هەڵوێستی یەکجار بتەویان لە بارەی بڕیارەکەی ترەمپەوە گرتووە بەڕاشکاوی وتی ئەگەر موسولمانەکان توانایی بەرەڤانی لە قۆدس وەکوو یەکێ لە شۆینەکانی سێی یانەی پیرۆزی ئیسلامیان نەبێت کەوایە لە چ شتێک دەتوانن بەرڤانی بکەن؟

 عەرەبستان  یەکێ لە وڵاتە ئیسلامییەکانە کە تا بە ئێستا هەڵوێستی بەبڕشتانەی لەبارەی بڕیارەکەی ترەمپ نەگرتووە .

 ئەم لێدوانانەی وەزیری دەرەوەی تورکیا لە حالێک دا هاتۆتە ئاراوە کە بریارە ئەمرۆ چوار شەممە لە ئەستەمۆڵ دانیشتنی نائاسایی سەرانی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی بە ئامانجی لێکدانەوەی بریارەکەی ئەمدواییە ئەمریکا لەبارەی قۆدس بەڕێوە بچێت.

 بەیتۆلمۆقەدەس کە مزگەوتی ئەقسا یەکەم ڕووگەی موسولمانەکانی تیا دایە بەشێکی جیانەکراوی فەلەستین و یەکێ لە گرنگترین شۆێنە سێی یانە پیرۆزە ئیسلامییەکان دیتە ئەژمار. ئەم شارە پیرۆزە جێگەیەکی تایبەتی لای موسولمانەکان دا هەیە.

 زۆرێک لە وڵاتان لە وان ئێران و هەروەها ڕێکخراوە نێو دەوڵەتییەکان تا بە ئێستا ئەم کردەوەی ترەمپ یان شەرمەزار کردووە.

کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕیزی یەکەم وڵاتانیکە کە ئەم کردەوەی سەرۆک کۆماری ئەمریکای شەرمەزار کرد. وەزارەتی دەرەوقەی ئێران چوار شەممەی ڕابردوو لە بەیاننامەیەک دا جەختیکرد کردەوەی ترەمپ لەمەڕ بەفەرمی ناساندنی قۆدس وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایۆنی بنپێکرانیی ئاشکرای بڕیارنامە نێو دەوڵەتیییەکانە .

 

سەرپەیڤ