ڕەخنەگرتنی سەروکی پارتی سەعادەتی تورکیا لە چاکسازی لە یاسای هەڵبژاردنی وڵاتەکەی
ئادار 24, 2018 19:56 Asia/Tehran
سەروکی پارتی سەعادەتی تورکیا بەتوندی ڕەخنەی گرت لە پەسەندکرانی یاسای هەڵبژاردن لە پەرلەمانی وڵاتەکەی .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕوژی شەممەی ڕۆژنامەی نەتەوەیی گازتە، تەمەل کاراملا ئوغلو هەروەها وتی : ئەو کەسانەی ئیدیعا دەکەن دەسەڵات و زۆرینەی دەنگیان بە دەستەوەیە، زۆر لەهەڵەدان.
یاسای چاکسازی هەڵبژاردن بە دەنگی پارتی دادوگەشە لە پەرلەمانی تورکیا پەسەند کرا.
بەپێی ئەم یاسایە هەڵبژاردنی 2019 ی پەرلەمانی و سەرۆکایەتی تورکیا هەرلەئێستاوە گومانی لەسەرە و کاریگەر بووەبەسەر ورەی نەتەوەیی لەم وڵاتە دا .
بەپێی چاکسازیی یاسای هەڵبژاردن، سندووقی دەنگەکان جێگە بەجێگە و یان تێکەڵاو دەکرێت .
بن عەلی ییلدریم سەروک وەزیرانی تورکیا بەرلەمە ڕایگەیاند بوو هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانیی ئەم وڵاتە مارسی ساڵی 2019 بەڕێوە دەچێت.