May 24, 2018 12:03 Asia/Tehran
  • هەڵوێستی ڕێکخراوی ئاسایش و هاوکاریی ئەورووپا لەهەمبەر هەڵبژاردنەکانی تورکیا

ڕێکخراوی ئاسایش و هاوکاریی ئەورووپا خوازیاری هەلوومەرجی پڕووپاگەندەیی یەکسانی هەڵبژاردن بوو لە تورکیا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران بە گێڕانەوە لە ڕۆژنامەی "جمهورییەت"؛ ڕێکخراوی ئاسایش و هاوکاریی ئەورووپا رایگەیاند: ژماری چاوەدێرانی نێودەوڵەتی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوویی تورکیا زیاتر دەبێ.

دەوڵەتی تورکیا داوای لە ڕێکخراوی ئاسایش و هاوکاریی ئەورووپا کردووە چاوەدێرەکانی بەڕێ بکات بۆ تورکیا بۆ کۆنترۆڵ کردنی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی و پەرلەمانی ئەم وڵاتە لە ٢٤ی ژوەنی ٢٠١٨ دا.

نووسینگە ناوەندە دیموکراتیکەکان و ناوەندەکانی مافی مرۆڤی سەر بە ڕێکخراوی ئاسایش و هاوکاریی ئەورووپا بە بڵاو کردنەوەی راپۆرتێک رایگەیاند: ئەم ڕێکخراوەیە پێشنیاری دا ٢٨ کەس لە درێژماوە و ٣٥٠ کەس لە کورتماوەدا چاوەدێری بکەن بە سەر پرۆسەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرۆک کۆمارەتیی تورکیا.

ئەم ناوەندەی سەر بە ڕێکخراوی ئاسایش و هاوکاریی ئەورووپا بانگەشەی کرد: دەوڵەتی تورکیا راسپێرییەکانی ئەم ناوەندەی بەجێ نەهێناوە و بەشێکی زۆری یاسا و ڕێساکانی هەڵبژاردنی گۆڕیوە کە ئەوە لەمپەرێکە لە سەر ڕێگای بەهێزتر کران و پەرەپێدرانی هاوکاریی و ڕاهاتانی نێوان پارتەکان.

کۆمسیۆنی بەدواداچوون و چاوەدێری کۆڕی پەرلەمانیی ئەنجومەنی ئەورووپایش بانگەشەی کردووە: بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی تورکیا لە باروودۆخی ڕەوشی نائاسایی،  لەگەڵ پێوەرەکانی ئەم ناوەندە نایەتەوە.

دوابەدوای کودەتای بێ ئاکامی ساڵی ٢٠١٦ لە تورکیا، دەوڵەتی ئەم وڵاتە بە مەبەستی دامەزراندنی هێوری و ئاسایش ، ڕەوشی نائاسایی لە تورکیا ڕاگەیاندووە.

 

سەرپەیڤ