هەڵوێست نواندنی پەرلەمانی ئەورووپا بەرامبەر بە هەڵبژاردنە بەروەختەکانی تورکیا
پەرلەمانی ئەورووپا چاوەدێری ناکات بەسەر هەڵبژاردنە بەروەختەکانی تورکیا لە ٢٤ی مانگی ژوئەن.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی وەتەن؛ "دەیڤید مەک ئالیستەر" و "لیندا مەک ئاڤان" هاوسەرۆکانی گرووپی هەواهەنگیی هەڵبژاردنەکان و داکۆکی لە دیموکراسیی پەرلەمانی ئەوروپا لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا رایانگەیاند؛ پەرلەمانی ئەورووپا چاوەدێری ناکات بە سەر پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی تورکیادا و سەبارەت بە ئەنجامەکانیشی هیچ لێکدانەوە و بۆچوونێکی نییە.
دوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرۆک کۆمارەتیی تورکیا کە بڕیار بوو نۆڤەمبەری ٢٠١٩ بەڕێوە بچن ، بە شێوەی هاوکات ٢٤ی ژوەنی ئەمساڵ بەڕێوە دەچن .
کۆمیسیۆنی پەرلەمانیی ئەنجومەنی ئەورووپا پێشتریش وشداری دابوو کە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی و پەرلەمانی تورکیا کە بڕیارە بەروەخت بەڕێوە بچێ بە هیچ لەونێ دیموکراتیک نییە و تورکیا دەبێ کاتی بەڕێوەبردنیان بخاتە دواوە.
کۆمسیۆنی بەدواداچوون و چاوەدێری کۆڕی پەرلەمانیی ئەنجومەنی ئەورووپایش بانگەشەی کردووە: بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی تورکیا لە باروودۆخی ڕەوشی نائاسایی، لەگەڵ پێوەرەکانی ئەم ناوەندە نایەتەوە.
دوابەدوای کودەتای بێ ئاکامی ساڵی ٢٠١٦ لە تورکیا، دەوڵەتی ئەم وڵاتە بە مەبەستی دامەزراندنی هێوری و ئاسایش ، ڕەوشی نائاسایی لە تورکیا ڕاگەیاندووە.