May 26, 2018 13:19 Asia/Tehran
  • پەیوەندیی تەلەیفونیی ئەردۆغان و موقتەدا سەدر

سەرۆک کۆماری تورکیاو موقتەدا سەدر سەرۆکی باڵی سەدر و سەرۆکی هاوپەیمانیی سائیرون کە لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی عێراق سەرکەوتنی بەدەست هێنا، لە پەیوەندییەکی تەلەیفونی پێکەوە، پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و پرسەکانی ناوچەیان تاووتوێ کرد.

بەپێی راپۆری ماڵپەڕی تەلەفزیۆنی تی ئاڕ تی تورکیا، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان لەو پەیوەندییە تەلەیفونییەدا وێڕای دەربڕینی ڕەزامەندیی لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی پەرلەمانی لە عێراق، ڕەزامەندیی دەربڕی لەمەڕ ئەو هەوڵ وکۆششانەی لەپێناو پێکهێنانی دەوڵەتی نوێ لەو وڵاتە ئەنجام دەگرێ.

ئەردۆغان هەروەها بەئاماژە بە لێدوانی سەرانی تورکمانی عێراق لەبارەی ژمارێک ساختەکاری لەهەڵبژاردنەکانی ناوچەی کەرکووک لەباکووری عێراق، خوازیاری داکۆکیی موقتەدا سەدر بوو بۆ ڕاگەیشتن بەو بابەتە.

موقتەدا سەدریش لەو پەیوەندییە تەلەیفونییەدا پێی داگرت لەسەر پاراستنی مافی هەموو چین و توێژەکان بۆ وێنە تورکمانەکانی عێراق.

ئەردۆغان وموقتەدا سەدر هەروەها لەو پەیوەندییە تەلەیفونییەدا پێیان داگرت لەسەر پەرەی هەرچی زیاتری پەیوەندیی نێوان دوو وڵات.

هەڵبژاردنیی پەرلەمانیی عێراق شەممە١٢ی مای٢٠١٨ بەئامادەبوونی نزیک بە یانزە ملوێن عێراقی و بەهاوبەشیی زیاتر لەسەتا چل و چوار بەڕێوەچوو، لەهەڵبژاردنیی پەرلەمانیی عێراق ، هاوپەیمانیی سائیرون پەنجاو چوار کورسی و نەسر چل و سێ کورسی پەرلەمانیان بەدەست هێنا.