وتەکانی وەزیری ئابووریی تورکیا لە بارەی پەیڕەو نەکردنی بایکۆتەکانی واشێنگتۆن دژی ئێران
وەزیری ئابووریی تورکیا ڕایگەیاند: ئانکارا بایکۆتەکانی واشێنگتۆن دژی ئێران پەیڕەوی ناکات.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئاناتۆلی نەھاد زیبکچی ڕۆژی چوارشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە ئانکارا وتیشی: بایکۆت و داخوازییەکانی ئەمریکا لە مەڕ ڕاگرتنی کڕینی نەوتی ئێران ئەرکھێن نییەو تورکیا ھەوڵ دەدات ھەتا کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک وڵاتێکی دۆست و برا لەگەڵ ھەنگاوی نادادگەرانەدا بەرەڕوو نەبێتەوە.
وەزیری ئابووریی تورکیا ئتیشی: ئانکارا لە بارەی بایکۆتەکانی سەر ئێران بەس پەیڕەوی لە بڕیارەکانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان دەکات.
ئەمریکا داوای لە وڵاتانی لایەنی سات و سەودا لەگەڵ ئێران کردووە کە لە مانگی نوامبرەوە کڕینی نەوت لەم وڵاتە ڕابگرن و ھیچ ھەڵاواردنێکیشی لەم بوارەدا نەکردووە.
داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ، هەشتەمی مانگی مەی بە دووپات کردنەوەی بوختانگەلی بێ ناوەڕۆکی دژی ئێران کشانەوەی واشێنگتۆن لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی و گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی ناڤۆکیی بۆ ماوەی سێ ھەتا شەش مانگی داھاتوو ڕاگەیاند.
ئەمریکا بۆ گوشارخستنەسەر ئێران ھەوڵ دەدات ھەتا فرۆشرانی نەوتی نەپاڵاوتەی ئەم وڵاتە بگەیەنێتە ئاستی سیفر.