حوزه‌یران 17, 2019 19:51 Asia/Tehran
  • ئیرادەی تورکیا بۆ بەرەوڕووبوونەوەی بایکۆت و گوشارەکانی ئەمریکا

شرۆڤەکارێکی سیاسیی تورکیا لەوتارێکدا نووسی؛ ئانکارا ئیرادەی خۆی لەسەر بەرەوڕووبوونەوەی بایکۆت و گوشارەکانی ئەمریکاو وەڵامی لێبڕاوانە بە هەڕەشەکانی کۆشکی سپی چڕکردووە.

لەوتاری "محەممەد ئاجت"ی نووسەری رۆژنامەی یەنی شەفەق لەبارەی قووڵبوونەوەی کێشەی نێوان ئانکاراو واشنگۆن لەسەر بڕیاری تورکیا بۆ کڕینی سیستەمی مووشەکیی ئێس-٤٠٠ لە ڕووسیا هاتووە؛ بەرپرسانی تورکیا لەچوارچێوەی بەرەوڕووبوونەوەی بایکۆت و گوشارەکانی ئەمریکا، خەریکی تاووتوێی ئەو بەرهەمانەن کە لە ئەمریکاوە هاوردە یان بۆ ئەمریکا هەناردە دەکرێ.

محەممەد ئاجت نووسی؛ واپێ دەچێ تورکیا سوربێ لەسەر ئەوەی لەبەرامبەر هە هەنگاوێک کە ئەمریکا لە چوارچێوەی سەپاندنی گەمارۆدا هەڵیدەگرێ هەنگاوی بەرامبەر هەڵبگرێ و بەرەوڕووی بێتەوە.

ئەو نووسەرە تورکە، دیداری داهاتووی رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەگەڵ دۆناڵد ترامپ هاوشانە ئەمریکییەکەی لە پەراوێزی دانیشتنی داهاتووی سەرانی جی بیست لە ژاپۆنی بەگرینگ زانی و پێی داگرت؛ هەوڵی ئانکارا لەسەر ئەوە چڕبووەتەوە کە پێش بگرێ بە بایکۆتەکان و یان لانیکەم سوکیان بکاتەوە.

بەپێی ڕێککەوتنی تورکیا لەگەڵ ڕووسیا، بڕیارە تورکیا چوار سیستەمی مووشەکیی ئێس-٤٠٠ بەبڕی٢.٥ملیارد دۆلار لە ڕووسیا بکڕێ.

واشنگتۆن بەجاران هەڕەشەی سەپاندنی بایکۆتی لە ئانکارا کردووە لەبەر هەوڵدانی بۆ کڕینی ئەو سیستەمەو وشداریی داوە، لەکاردانەوە بەو کردەی تورکیا، فرۆشی فڕۆکەکانی ئێف-٣٥ بە تورکیا هەڵدەوەشێنێ.

ئەوە لەکاتێکدایە کە بەرپرسانی تورکیا ڕایانگەیاندووە، رەوتی ڕادەست کرانی سیستەمی مووشەکیی ئێس -٤٠٠ بەو وڵاتە لە هاوینی ئەمساڵەوە دەس پێ دەبێ.

سەرپەیڤ