ئاب 18, 2019 14:01 Asia/Tehran
  • سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا: ٣.٥ پەنابەر لەبەر سیاسەتە هەڵەکانی تورکیا بەرامبەر بە سووریا هاتوون بۆ وڵاتەکەمان

"کەماڵ قلیچدار ئۆغڵوو" سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا (CHP) لە لێدوانێکدا بە ڕەخنە لە سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورکیا بەرامبەر بە سووریا رایگەیاند کە لەبەر سیاسەتە هەڵەکانی دەوڵەتی تورکیایە کە ٣.٥ ملوێن پەنابەری سووریا ئێستا لە خاکی تورکیادان.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس؛ "کەماڵ قلیچدار ئۆغڵوو" سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا (CHP) لە لێدوانێکدا بە وەبەر رەخنە دانی سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورکیا بەرامبەر بە سووریا رایگەیاند: لەبەر سیاسەتە هەڵەکانی دەوڵەتی تورکیایە کە ٣.٥ ملوێن پەنابەری سووریا ئێستا لە خاکی تورکیادان. کێشە لە شاروومەندانی سووریایی نییە کە هاتوون بۆ وڵاتی ئێمە، لەبەرچی ئەوان دەدەنە بەر ڕەخنەوە و تۆمەتباریان دەکەن؟ دەبێ لە جیاتی کاردانەوە نیشان دان بەرامبەر بە  هاتنی سووریاییەکان بۆ تورکیا ، بەرامبەر بە دەسەڵاتی سیاسی و ئەو ستراتژییەی  کاردانەوە نیشان بدەین کە ئەو خەڵکەی کێشاوە بۆ ئێرە. دەبێ لەگەڵ دەوڵەتی سووریا خێراتر بگەینە هاوکاری و  هەواهەنگییەکی بەربڵاو لەم بوارەدا.

کەماڵ قلیچدار ئۆغڵوو لە درێژەی ڕەخنە و گازندەکانی لە دەسەڵاتی سیاسیی تورکیا وتیشی: لەو جێگایەیدا کە دادوەری نەبێ دیموکراسیش بوونی نابێ. لە جێگایەکیشدا دیموکراسی بوونی نەبێ ناکرێ باسی دادوەری بکەین. ئەگەر بەندیخانەکانی ئەم وڵاتە تژین لە مرۆڤی بێ تاوان؛ ئەگەر ڕۆژانامەوانەکانمان لە بەند کراون؛ ئەوە بەو مانایە کە لەم وڵاتەدا کێشەی دادوەری یەکجار قووڵ و بەربڵاوە. مرۆڤە بێ تاوانەکان لە بەند کراون و تاوانباران خەریکی خۆشی و ڕابواردنن. متمانە بە دادوەری لە تورکیا تا ٣٨% دابەزیوە.