کانونی دوھەم 23, 2020 14:22 Asia/Tehran
  • جەختی وەزیری بەرەڤانیی تورکیا لە سەر پێویستیی ڕەچاوکرانی یاساوڕێسای نێونەتەوەیی لە لایەن یۆنانەوە

وەزیری بەرەڤانیی تورکیا داوای ڕێزگرتنی لە مافی نێونەتەوەیی کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران لە ئانکاراوە، «خلوسی ئاکار» وەزیری بەرەڤانیی تورکیا ئەمڕۆ پێنج شەممە لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێران لەم شارە بە دەربڕینی ئەمەی کە یۆنان لە ١٦ دوورگەی لە دەریای ئێژەدا کە ماکی ناسەربازی و سڤیلیان ھەیە بە پێچەوانەی پەیمانە نێونەتەوەییەکان کەرەستەی سەربازیی تیادا دامەزراندوون، وتی: یۆنان دەبێ ڕێز بگرێت لە مافی نێونەتەوەیی و ئەم دووزگانە لە چەک و تفاقە سەربازیەکانی پاک کاتەوە.

وەزیری بەرەڤانیی تورکیا لە بارەی پرسی لیبیشەوە وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ئەو گروپە سەربازییەی تورکیا لە لیبی بەس بۆ مەشق پێکردت ڕەوانەی ئەوێ کراون،وتیشی:ئەم وڵاتە بەس ڕاھێنانی سەربازی بە برایانی لیبیایی خۆی دەکات.

تورکیاو لیبی نزیکەی دوومانگ لەمەوپێش و لە سەردانێکی «فایز سەڕاج» سەرۆکی دەوڵەتی ھاوپەیمانیی نیشتیمانیی لیبی بۆ ئانکاراو لە دیداری لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیا، دوو گرێبەستی دەریایی و ئاسایشتییان واژۆ کرد.

بە پێی ئەو ڕێککەوتنە سەربازییەش تورکیا بۆی ھەیە ئەگەر بێتو تەرابلۆس داوای لێ بکات یارمەتیی سەربازی بە سوپاو پۆلیسی لیبی بدات. ھەنگاوی تورکیا لە ڕۆژھەڵاتی مدیترانە بووەتە ھۆی ئاڵۆزی لەنێوان ئەم وڵاتە لەگەڵ لوبنان و میسرو وڵاتانی دیکە.

 

سەرپەیڤ