ئادار 31, 2020 17:17 Asia/Tehran
  • ئاماری تووشبووان بە ڤایروشی کرۆنا لە تورکیا گەیشتە زیاتر لە 10 هەزار کەس

وەزیری تەندروستی تورکیا ڕایگەیاند ژوماری تووشبووات بە ڤایروسی کرونا لە سەرانسەری ئەو وڵاتە گەیشتە 10 هەزار و 827 کەس و کوژراوانیش گەیشتووەتە 168 کەس .

 فەخرئەدین کوچا  وەزیری  تەندروستی  تورکیا  وتی :  لە ماوەی 24 کاژێری  ڕابردوو  37 کەسی  دیکە  بە هۆی تووشبوون  بە ڤایروسی کرونا لە تورکیا گیانیان لە د ەس  داوە و بەم جورە  ئاماری هەموو  گیان لەدەس داوانی  کرۆنا لە تورکیا  گەیشتووەتە  168 کەس .  وەزیری  تەندروستی  تورکیا  وێڕای  ئاماژە بە  تووشبوونی  هەزار و 610 حاڵەتی نوێ بە ڤایروسی کرونا لە  تورکیا وەبیریشی  هێنایەوە  کگە لە ماوەی 24 کاژێری  ڕابردوو  لە 11 هەزار و 535 کەس  تاقیکاری کرونا کراوە کە   هەزار و 610  کەس  تووشی  کرونا هاتوون  و بەم جۆرە  ژوماری تووشبووان  لە گشت  تورکیا  گەیشتووەتە   دە هەزارو 827 کەس . لە هەمان حاڵدا  وتەبێژی  پارتی کوماریخوازی گەلی تورکیا  وتی    دەسەڵاتداریەتی  سیاسی  تورکیا  بەرپرسایەتی  ڤایروسی  کرونا  قەبووڵ ناکات . فایق ئوزتراک  وتەبێژی  هەدەپە    وێڕای  ئاماژە بە   پەرە سەندنی  ڤایروسی کرونا لە تورکیا  وتی   تەشەنای  ڤایروسی کرونا لە تورکیا بۆ   دەوەت و نەتەوەی  ئەو وڵاتە  ئەزموونێکە   دەبێ   ڕێ و شوێنی  پێویست  بگریدرێتە بەر .  بە پێی  هەواڵێکی  دکیە  بە دوای  پەرە سەندنی  ئاماری تووشبووان  بە  ڤایروسی کرونا لە تورکیا  و تێپەڕینی  تووشبووان لە سنووری  دەهەزار کەس  وەزارەتی ناوخۆ ی تورکیا  39 ناوچەی  ئاوەدانی  لە تورکیا  گەرەنتینە  کرد