کانونی دوھەم 12, 2021 07:58 Asia/Tehran
  • خۆسازدانی تورکیا بۆ کڕینی سیستێمی موشەکیانەی «ئێس_چوارسەد»

تورکیا بۆ کڕینی دووھەمین سیستێمی بەرەڤانیی ئاسمانیی «ئێس _ چوارسەد»ی ڕووسیا مەرجی دیاری کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ئیسماعیل دەمیر» سەرۆکی پیشەسازیی بەرەڤانیی تورکیا ڕایگەیاند: ئەم وڵاتە ئامادەیە بۆ کڕینی دووھەمین سیستێمی بەرەڤانیی ئاسمانیی «ئێس_چوارسەد»ی ڕووسیا بە مەرجی بەرھەمھێنانی ھاوبەش و گواستنەوەی تەکنۆلۆزیای ئەم سیستێمە.

تورکیا لە ساڵی ٢٠١٧ەوە لەگەڵ ڕووسیا گرێبەستی وەرگرتنی سیستێمی موشەکیانەی «ئێس_چوارسەد»ی بە بایی دوو نیو ملیارد دۆلار واژۆ کرد کە ساڵی ڕابردووی زایینی ئەم سیستێمە بە تەواوی ڕادەستی تورکیا کرا.

کڕینی سیستێمی موشەکیی «ئێس_چوارسەد» لەگەڵ نەیارەتیی توندوتیژی واشێنگتۆن دا بەرەوڕوو بووەوە ، کەچی ئانکارا لەو بڕیارەی پاشگەز نەبووەوە.

سەرپەیڤ