May 23, 2017 09:21 Asia/Tehran
  • تەقینەوەی مەرگهێن لە ستادیۆمی بانداری مەنچستری بەریتانیا بەووە هۆی کوژران و بریندار بوونی دەیان کەس

پۆلیسی بەریتانیا ڕایگەیاند: بە هۆی تەقیەوەیەک لە ستادیۆمی بانداری شاری مەنجستر دەیان کوژاو و ژمارێک بریندار بوون. ژمارێک لە مێدیاکان ژماری کوژراوانیان بە پتر لە ٢٢ کەس و بریندارانیان بە نزیکەی ٥٠ کەس ڕاگەیاندووە.

کەناڵی تەلەڤزیۆنیی "بی بی سی' سەر لە بەیانی ڕۆژی سێشەممە بە بەڵگە هێنانەوە لە قسەی شایەتحاڵان ڕایگەیاند: دوابەدوای ڕوودانی تەقینەوەیەک لە کۆنسێرتێکی شاری مەنجشتەری بەریتانیا، تەرمی نزیکەی ٢٠ تا ٣٠ کەس لە سەر زەوی بیندراوە.
بە وتەی شایەتحاڵان؛ پاش تەقینەوەکە، دەنگی تەقە تفەنگ و ئاژیر ئامبوڵانسەکان کەشی شاری مەنچستری تەواو ئاڵۆز و قەیراناوی کردووە. ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی بڵاو کراونەتەوە پیشان دەدەن کە پاش بیسترانی دەنگی تەقینەوەکە، خەڵکی پەشۆکاو و بە پەلە لە ستادیۆمی بانداری شاری مەنچستر هەڵدێن.
دوابەدوای ئەم تەقینەوەیە، وێستگەی شەمەندەفەری "ڤیکتۆیا" دووەم وێستگەی گەورەی شاری مەنچێستێر کە لە نزیکی شوێنی تەقینەوەکەدایە، چۆڵ کراوە.
ترێزا مەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند: پۆلیسی ئەم وڵاتە لەگەڵ تەقینەوەکەی شاری مەنچستێر هەروەک پەلامارێکی تیرۆریستیی هەڵس و کەوت دەکات.