سیاسەتی سەرەکیی ئێران، پەرەی ئاشتی وسەقام لە ناوچە و جیهانە
باڵوێزی ئێران لە ڕوسیا پێداگری کرد : سیاسەتی سەرەتیی تاران، پەرەی ئاشتی و سەقام لە ناوچە و جیهانە و لەم ڕێگایەش هیچ هەڕەشە و گوڕەشەیەک قەبووڵ ناکات .
مەهدی سەنایی باڵوێزی ئێران لە ڕوسیا ڕۆژی سێ شەممە لە سمیناری لێکدانەوەی بیست و پێنج ساڵ هاوکاری ناڤۆکیی ئێران و ڕوسیا و ئاسۆی بەردەم، لە مۆسکۆ وتی : دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەرچەشنە چالاکییەکی ئەرێنی کە ببێتە هۆی دامەزرانی ئاشتی و سەقامی ناوچە، پێشوازی دەکات .
سەنایی هەروەها بە ئاماژەدان بە ڕەوتی هاوکاریی ڕوو لە گەشەی تاران و موسکو وتی: ئەم دواییانە سەرباری گەشەی هاوکاریی تەکنیکیی ئێران و ڕوسیا لە بواری کەڵک وەرگرتنی ئاشتیانە لە وزەی ناڤۆکی، دوو وڵات پێوەندیەکی نیزیک و باشییان لە ڕێکخراوەکانی نێونەتەوەی بە تایبەتی جێبەجێ کردنی بەرنامەی هەوڵی هاوبەشی ناڤۆکی هەبووە و هەیە.