تشرینی دووه‌م 19, 2017 08:57 Asia/Tehran
  • داکۆکیی ترەمپ لە داگیرکارییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی

میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایانگەیاند : بەپێی گەڵاڵەی نوێی ئەمریکا ، سەرۆکی ئەم وڵاتە پێشنیاری گۆڕینەوەی زەوینەکان لەگەڵ ئیسرائیل دەدا بە پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەر.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مەیادین وبە گێڕانەوە لە میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی ؛ پێشنیاری  دونالد ترەمپ بۆ گۆڕینەوەی  زەوین لەنێوان ڕزێمی زایۆنیستی و فەلەستینیەکان بەمەرجی سنوورەکانی ساڵی 1967  نییە  .

بەپێی  ئەم گەڵاڵەیە   واشینگتۆن دەرفەتی  بە کاربەدەستانی فەلەستینی داوە لە ماوە کە نەوەد ڕۆژ دەرفەتیان هەیە بۆ ئەنجام دانی  وتووێژ ی جیدی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی خۆیان ئامادە بکەن  .

میدیاکانی  زایۆنیستی  ڕایانگەیاند  دوناڵد ترەمپ پێشنیاری پێکهێنانی  وڵاتی سەربەخۆی فەلەستینی داوە بەڵام ئەوەش  بە پێی مەرجگەلێک کە جیاوازترن لە ڕابردوو  .

بەپی ئەم گەڵاڵەیە  پادشایی سعودیش   تەوەرەی سەرکی وگوشاری سەر مەحمود عباسی سەرۆکی پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستینە بۆقەبووڵ کردنی ئەم گەڵاڵەیە.

بەپێی گەڵاڵەی نوێی ئەمریکا  ئەگەر بێت و ئەم  گەڵاڵەیە لە لایەن  فەلەستینیەکان قەبووڵ بکرێت  ئەوان  دەستیان دەگات بە یارمەتییەکانی ماڵی ئەمریکا  .

هەروەها دودناڵد ترەمپ  پرسی بە ڕەسمی ناسینی پێتەختایەتیی قودسی داگیرکراو وەک  پێتەختی ڕەسمیی ڕژێمی زایۆنیستی  دەخاتە دواوە.

گەڵاڵەی  ترەمپ بۆ گوشارخستنە سەر فەلەستینییەکان بەمەبەستی  قەبووڵ کردنی  گەڵاڵەی  ئاشتی لە حاڵێکدا دەەخرێتە ڕوو   کە ئەمڕیکا ڕۆژی ڕابردوو  هەڕەشەی    داخستنی نووسینگەی  ڕێکخراوی ئازادیخوازی فەلەستین واتە ساف لە ئەمریکا ی لە  پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین کرد بوو  .

پێکهاتەی خۆبەڕێوبەر  و تاقمە خەباتکارەکانی فەلەستینیش لە کاردانەوە بەم کارە پێداگرییان کرددووە  : سەرباری داکۆکی هەمەلایەنەی  ئەمریکا لە فرەخوازییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، تەسلیمی باج خوازییەکانی ئەمریکا نابێت.

سەرپەیڤ