کانونی دوھەم 13, 2018 10:16 Asia/Tehran
  • پێداگریی دووبارەی یەکێتی ئوروپا لەسەر بەڵێندان بۆ جێ بەجێ کرانی بەتەواوەتی بەرجام

یەکێتی ئوروپا بەدەرکردنی بەیاننامەیەک جەختی کرد لەسەر درێژەی جێ بەجێ کرانی بەتەواوەتی و کارای بەرجام و ڕایگەیاند کە؛ لەگەڵ ئەندامانی ئەو یەکێتییە بڕیاری ئەمریکا سەبارەت بە بەرجام و شوێنهاتەکانی سەرچاوەگرتوو لەو، تاووتوێ دەکات.

بەپێی ڕاپۆری سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، لە بەیاننامەی دوێشەو(هەینی)ی یەکێتی ئورپا بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە ئەو یەکێتییە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران(بەرجام) لێک دەداتەوە، هاتووە: وەک هەنگاوی یەکەم، لەگەڵ سێ وڵاتی ئوروپی ئیمزاکەری بەرجام(فەڕانسە، ئاڵمان وبەریتانیا) و گشت وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئوروپا، بۆ تاووتوێی هاوبەشی ئەو بەیاننامەو شوێنهاتەکانی، هاواهەنگی دەکەین.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا دوێشەو پاش نوێکردنەوەی ماوەی هەڵپەساردنی بایکۆتە ناڤۆکییەکان دژ بەئێران، هاوکات لەگەڵ بایکۆتی چەند دەزگەو ڕێکخراوی نوێ و ١٤ کەسایەتی لەوان ئایەتوڵڵا سادق ئامولیی لاریجانی سەرۆکی دەزگەی دادی ئێران، چوار مەرجی بۆ ئیمزای هەریاسایەک کە کۆنگرە لەپەیوەندی لەگەڵ بەرجام پەسەندی دەکا، دیاری کرد.

ترەمپ کە پێشتر دووجار هەڵپەساردنی بایکۆتە ناڤۆکییەکانی ئەمریکا لەدژ ئێرانی مۆرکردبوو، جارێکی دیکە بەراگەیاندنی ناڕەزایەتی لە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(بەرجام)، ماوەی هەڵپەساردنی ئەو گەمارۆیانەی نوێ کردەوە.

نوێکرانەوەی دووبارەی هەڵپەساردنی بایکۆتە ناڤۆکییەکان دژ بەئێران لەکاتێکدایە کە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی کە لە دەقی بەرجامدا وەک تەنیا ناوەندی شیاو بۆ چاودێری بەسەر کردەوەی ئێران ناسراوە، تائێستا نۆ جار پێبەندبوونی تاران بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی پشت ڕاست کردۆتەوە.

محەممەد جەوادی زەریف ، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کاردانەوە بە زێدەخوازییەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەهەمبەر بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(بەرجام) پێی داگرت: سەبارەت بە بەرجام سەرلەنوێ دانوستان ناکرێ و ئەمریکا دەبێ بەڵێنییەکانی جێ بەجێ بکات.

سەرپەیڤ