شوبات 10, 2018 08:27 Asia/Tehran
  •  پشتگری دووبارەی ئاژانسی  نێو دەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی و یەکێتی ئەوروپا لە بەرجام

ئاژانسی نێو دەوڵەتی وزەی ئەتۆمی و یەکێتی ئەوروپا ڕۆژی پێنجشەممە لە درێژەی شەشەمین کۆبووەونەی ساڵانەی کاربەدەستەپایەبەرزەکانی دوو لایەن لە ڤیەن ، لە سەر پشتگرییان لە بەرجام جەختیان کرد.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، بە پێی بەیاننامەی ڕۆژنامەوانیی ئاژانسی نێو دەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ،" فێدریکا مۆگرینی"  بەر پرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئەوروپا وەکوو هەماهەنگ کەرەوەی کۆمیسیۆنی هاوبەشی  بەرجام، لە پێوەندیی لەگەڵ درێژەی جێبەجێبوونی  ئەم ڕێککەوتنە نێو دەوڵەتییە لە پێوەندی نزیک  لەگەڵ ئاژانسی نێو دەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دا دەبێ.

 ئاژانسی نێو دەوڵەتی وزەی ئەتۆمی و یەکێتی ئەوروپا بەر لەوەیش بە جاران لە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش " بەرجام" پشتگری کرد بوو .

 ئاژانسی  نێو دەوڵەتی وزەی ئەتۆمی تا بە ئێستا لە ٩ ڕاپۆرت دا پێبەند بوونی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بەرجامی پشت ڕاست کردووە.

 ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران و تاقمی پینج کۆیەک (بەریتانیا، فەرەنسا، ڕوسیا ، جین ئەمریکا و ئەڵمانیا) لە ژەنیڤەری ٢٠١٦ ەوە جێبەجێکراوە بەڵام دەوڵەتی ئەمریکا وەکوو یەکێ لە ئەندامانی ئەم گرووپە بەردەوام لە جێبەجێکردنیی بەرجام پەیمان شکێنی دەکات .

"دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەردەوام بە پێچەوانەی هەڵوێستی لایەنەکانی دیکەی بەرجام، بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش وەک ڕێککەوتنیکی سامناک زانیوە و خوازیاری تێکدانییەتی، بەڵام جیهان نەیاری ئەم کردەی دوژمنکارانەی سەرۆک کۆماری ئەمریکایە.

سەرپەیڤ