ئادار 20, 2018 20:15 Asia/Tehran
  • مۆگرینی :چڕبوونەوەی بروکسیل لەسەر وەفادارکردنی ئەمریکا بۆ پاڕاستنی بەرجام

بەرپرسی هەڵوێستی دەرەوەیی یەکیەتی ئوروپا وتی: یەکەمین مەبەستی یەکیەتیەکەی بەردەوامی وەفاداربوونی ئێڕان بە وادەو بەڵینیە ناڤۆکیەکانیەتی بەئاراستەی بەرجام و ڕاگرتنی ئەمریکا لەو ڕیککەوتنەیەدا .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما بە گیڕانەوە لە ماڵپەڕی ئینترنتی یەکیەتی ئوروپا ، فیدریکا مۆگرینی ، ئەمڕٶ سیشەممە دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی کاروباری دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا وتی کە لە کۆبوونەوەی هەشت کاژێرەدا جاریکی ترئاماژەی کردوەبە مەسەلەی ئێران ولەسەر پشتیوانی تۆکمە وتەواوی جێ بەجێ کرانی بە تەواوەتی ڕیککەوتنی ناڤۆکی بەرجام پیداگری هەمدیسانی هەبووە. مۆگرینی بە ئاماژەدان بە کۆبوونەوەی شەوی هەینی ڕابردوی کۆمسیۆنی هاوبەشی بەرجام لە ڤیەن وتی، لەو کۆبوونەوەیەشدا هەموو لایەنەکان پێبەند بوون بە جێ بە جێ کرانی تۆکمە وتەواوی بەرجام . ئەم کاربەدەستەی یەکیەتی ئوروپا پیداگری کرد کە هەموو بیست وهەشت وڵاتی ئەندامی یەکیەتی ئوروپا لەسەر گرینگایەتی ستراتژی جێ بەجێ کرانی تۆکمە وتەواوی ڕێککەوتنی بەرجام ووادەو بەڵینی هەموو لایەنەکان لەم بوارە ئاگادارن. مۆگرینی وتی مەسەلەی هاوپێوەند بە سووریا یا یەمەن وڕەخنە وگازەندەکانیبەرباس لە ئێران لەم مەسەلە بەدەر لەچوارچێوەی بەرجام ولەجێ خوێداجیی وتووێژە. مۆگرینی پیداگری کرد کە لە کۆبوونەوەی ئەمرۆی یەکیەتی ئوروپا هیچ پێشنیاری بایکوت لەدژی ئێران نەهاتە ئاراوە. مۆگرینی لە وەڵام بە پرسیارێک لەبارەی کاتی دیاری کراوی دژە بەرجامی ترامپ وتی: ئێمە لێرە لە بروکسیل ، لەسەر سەرەتی وئەولەویەتەکانی خۆمان کاردەکەین وسەرەتی ستراتژی ئێمە درێژەی جێ بەجێ کرانی باشی بەرجامە کە زۆر جار لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی پشت ڕاست کراوەتەوە.

سەرپەیڤ