یەکەم کاردانەوەی ڕووسیا بەرامبەر دەستدرێژکاری هاوپەیمانی ڕۆژاوایی بۆسەر سوریا
باڵوێزی ڕوسیا لە ئەمریکا وێڕای وشداری دان لەمەڕ پەلاماری ئەمریکا، بەریتانیا و فەرەنسا بۆسەر سوریا ڕایگەیاند: پەلامار بۆسەر سوریا دواهاتی زوری لێ دەکەوێتەوە.
بەپێی ڕاپورتی ئیرنا، ئاناتۆلی ئانتونۆڤ باڵوێزی ڕووسیا لە ئەمریکا لە یەکەم کاردانەوە بەرامبە ر پەلاماری سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممەی سێ وڵاتی ڕۆژاوایی بۆسەر سوریا وتی : سناریۆیەک لە پێشدا گەڵاڵەکراو جێ بەجێ کراوە و مۆسکۆ وشداری دابوو کە وەها کارێک دواهاتی زوری لێ دەکەوێتەوە.
ئانتۆنۆڤ بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە هەموو بەرپرسایەتی ئەم کارە واشینگتۆن، لەندەن و پاریس دەگرێتەوە، وتیشی : گەورەترین نیگەرانییەکانی ڕووسیا هاتوەتە دی و وشدارییەکانی مۆسکو بێ ئەنجام مایەوە.
باڵوێزی ڕوسیا لە ئەمریکا هەروەها بە ئاماژەدان بەمەی کە بێ ڕێزی کردن بە ولادیمیر پوتینی سەروکی ڕووسیا قەبووڵ نەکراوەیە ، پێداگری کرد : ئەمریکا وەک خاوەنی گەورەترین جبەخانەی چەکی شیمیایی،لەباری ئەخلاقییەوە هیچ مافێکی بۆ سزادانی وڵاتانی دیکە نییە.
ئەمریکا، بەریتانیا وفەرەنسا ، بەیانی ڕۆژی شەممە چەند بنکەیان لە سوریا داوەتە بەر پەلاماری مووشەکی و ئاسمانی .
ئەم پەلامارە بە بیانووی ڕووداوی شیمیایی ئیدیعا کراو لەشاری دوما لە غووتەی ڕۆژهەڵاتی دیمەشق ئەنجام بوو.
دەوڵەتی سوریا دوابەدوای ڕێککەوتنی ساڵی 2014 ، هەموو چەکی شیمیایی خۆی ڕادەستی نوێنەرانی ڕێکخراوی نەتەوەکان و ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی شیمیایی کردووە و تائێستا هیچ بەڵگەیەک لەسەر بنپێکردنی بەڵێنەکانی دیمەشق و هەروەها ئیدیعای کەڵک وەرگرتنی سوپای ئەم وڵاتە لە چەکی شیمیایی لە دوما پێشکەش نەکراوە.