نیسان 19, 2018 14:02 Asia/Tehran
  • بلومبێرگ: دیموکراتەکان دەرفەتی چاکسازی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بدەن  بە پۆمپێئۆ

مێدیایەکی ئەمریکایی ڕایسپارد دیموکراتەکان دەرفەت بدەن بە وەزیری پێشنیاریی ترەمپ بۆ ئەوەی بتوانێ چاکسازی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک بکات.

هەواڵدەریی "بلومبێرگ" لە راپۆرتێکدا نووسی: "مایک پۆمپێئۆ" وەزیری دەرەوەی پێشنیاریی "دۆناڵد ترەمپ" ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، لەبەر چالاکییەکانی لە سەردەمی نوێنەرایەتی لە کۆنگرێس بە باشی لە هەموو وردیاتی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک ئاگادارە هەر بۆیە باشتر وایە کە دیموکراتەکانی کۆنگرێس بە پشت راست کردنەوەی شیاوەتیەکەی دەرفەتی ئەوەی پێ بدەن بتوانێ چاکسازی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بەدی بێنێ.

بلومبێرگ ئاماژەی کردە بەڵگە هێنانەوەی کۆشکی سپی لەمەڕ داکۆکی  ئەنجومەنی پیران لە پۆمپێۆ کە بێتوو شیاوەتییەکەی پشت ڕاست بکرێتەوە، زەبر لە دانوستانەکانی لەگەڵ کۆریای باکوور دەکەوێ، نووسی: وێناچی ئەم بەڵگە هێناەوەیە دەنگێک بۆ پۆمپیۆ بە دەست بێنێ.

بلومبێرگ وتیشی؛ بەڵگەی باشتر بۆ داکۆکیی دیموکراتەکان لە پۆمپێۆ ئەو ڕێککەوتنەیە ئێستا لە گەڵ ئێران لە ئارادایە.

ئەم مێدیا ئەمریکاییە ئاماژەی کردە گۆڕدرانی هەڵوێستی پۆمپێۆ لە نەیارێکی توندی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە ساڵانی رابردوودا بۆ لاگری بەدیهێنانی چاکسازی لەو ڕێککەوتنە و وتیشی: ئەو لە قسەکانی هەفتەی پێشوی خۆیدا لە کۆنگرێس، داکۆکی کردووە لە دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا  و ئەورووپا لەم بارەوە.

لێژنەی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە شیاوەتیی پۆمپێئۆ بۆ دەس خستنی وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتەی ڕەت کردەوە.

سەرپەیڤ