May 27, 2018 14:49 Asia/Tehran
  • سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیتالیا : با ئەورووپا ڕۆڵی خۆی بە وەفادار بوونی بەڵێنەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بگێڕێت

سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیتالیا ڕایگەیاندووە : ئێستا کاتی ئەوەیە کە ئەورووپا ڕۆڵی ئەرێنیی خۆی لەمەڕ وەفاداربوونی بە بەرنامەی تۆکمەی ھەنگاوی ھاوبەش بگێڕێت.

بەپێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم ، ماسیمودالما سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیتالیا وێڕای ئاماژە کردن بە کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی وتی: ئەورووپا دەبێ بەشێوەیەکی بەبڕشتانە بێتە مەیدانەوەو بەڵێنەکانی جێبەجێ بکات، چونکو ئەم ڕێککەوتنە وەک سەرکەوتنێک بۆ دیپلۆماسیی ئەورووپا دێتە ئەژمار.

دالما وتیشی : ڕێگای بەرپەرچدانەوەی ھەنگاوەکانی ئەمریکا ئەمەیە کە دەوڵەتە گەورەکانی ئەورووپی بەبێ گەڕانەوە بۆ ھاوکاریی ئەمریکا، بەڵێنەکانیان لە بارەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی جێبەجێ بکەن و پەیوەندیی دراڤی و ئابووریی خۆیان لەگەڵ ئێراندا بەھێز بکەن.

ماسیمودالما سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیتالیا پێی داگرت: بابەتی سەرەکی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی دا ھەڵگیرانی بایکۆتەکان و بەھێزکردنی پەیوەندیی ئابووری لەگەڵ ئێران دا بووە.

سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیتالیا وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە دەوڵەت ئەمریکا ھەتاکوئێستا لە زۆرێک لە ڕێککەوتنە نێونەتەوەییەکان کشاوەتەوە ، وتیشی: ئەمریکا جیا لەم ڕێککەوتنە  زۆر ڕێککەوتنی نێونەتەوەیی دیکەشی کە ڕاپەڕاندنیان بەشێک لە ئەرکەکانی بووە بە شێوەیەکی یەک لایەنە پێشێل کردووە کە دیارە وەھا کارێک بۆ کڵمەڵگای نێونەتەوەیی جێگای قەبووڵ نییەو مەترسی داریشە.

ئەم کارەدەستە پێشووەی ئیتالیا ھەروەھا پێی داگرتووە: کلیلی ئاشتی لە ڕۆژھەڵاتی ناڤین دا ، چارەسەر کردنی کێشەی فەلەستین و بەربەرەکانێی جیھانی دژی شارۆچکەسازییەکانی ڕژێمی ئیسرائیلە.

ماسیمودالما ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن بە سیاسەتەکانی دەست درێژکارانەی عەرەبستان وتیشی: دەوڵەتە ئەورووپییەکان دەبێ فرۆشتنی چەک بە عەرەبستان ڕاگرن و کۆمەڵگای نێونەتەوەیی ، دەوڵەتی سەعودی بۆ ڕاگرتنی بوردومانەکانی لە بەمان بخاتەژێر گوشارەوە.

سەرپەیڤ